سوودەکانی توور بۆ جەستە چین؟

2020-01-24

39374 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توور بە یەکێک لە سەوزەواتەکان دادەنرێت بەهۆی دەوڵەمەندی بە کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی سوودی بۆ تەندروستیی جەستە هەیە، چونکە لە پێکهاتەیدا پۆتاسیۆم و کالسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم و فۆسفۆر و زینک و مەنگەنیز لەگەڵ ماددەی ڕیشاڵی و دژە ئۆکسانی تێدایە.

ماڵپەڕی فوود داتا سێنتراڵ لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، توور ڤیتامین سی و بی و ئەی و کەی تێدایە، بوونی ئەو کانزا و ڤیتامینانە لە تووردا بە چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی، لە دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

- پارێزگاری لە لەناوچوون و تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەکات

- بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ماددەی ڕیشاڵی کرداری هەرس باشدەکات

- بەهۆی بوونی ماددەی فۆلیک و فلافۆنۆید و ڤیتامین سی لە توردا تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەپارێزێت.

- بوونی پۆتاسیۆم لە توردا کۆنترۆڵی فشاری خوێن دەکات.

- بەرگری جەستە بەهێز دەکات، کە بەهۆی ڤیتامین سی و کانزاکانەوە لە توشبوون بە سەرما و هەڵامەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان پارێزگاریی دەکات.

 - لەگەڵ خواردنیدا هەستی تێری زیاد دەکات و بڕی خۆراک کەمتر دەخورێت، بەوهۆیەوە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەشدا.

- ئەگەر ڕۆژانە بەردەوام بخورێت تەندروستیی چاو و ئاستی بینین باشتر دەکات، هۆکارەکەی دەوڵەمەندی تورە بە ڤیتامین سی و زینک و فۆسفۆرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەونەق بە پێست دەدات و لە زیپکەی گەنجانە دەیپارێزێت.

- یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی ڕەگی قژ لە هەڵوەرین و مخۆرکە دەیپارێزێت، ئەویش ئەگەر ئاوی تور بدرێت لەبنبێخی قژەکە.

- پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکات، ئەگەر لە وەرزی هاویندا ئاوی توور بخورێتەوە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە و پلەی گەرمی لەش ڕێکدەخات.

Image result for ‫ما هي فوائد الفجل‬‎

ئ.ل