کەشناسی ساردترین شوێنی هەرێم ئاشکرادەکات

2020-01-22

40392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ناوچەی حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بەرزترین پلەی گەرما چوار پلە ژێر سفر دەبێت، هاوکات، بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر، نزمترین پلەش  ١٠ پلە ژێر سفر دەبێت.

هاوکات، کەشناسى بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانى شارۆچکە و قەزاکان و لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفر دەبارێت، کاریگەرى ئەو شەپۆلەش تاوەکو رۆژی شەممە ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ بەفربارین مەوداى بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لەیەک کیلۆمەتر و ڕۆژى یەکشەممەش نزمترین پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە بۆ ژێرپلەى سفر کە دەبێتەهۆى بەستن لەکاتى بەیانیدا.

No photo description available.

No photo description available.