کورتە فیلمی کوردی کۆلارەکان لەفیستیڤاڵی بەرلین نمایشدەکرێت

2020-01-22

1568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ یەکەمجار کورتە فیلمێکی کوردی لە حەفتاهەمين فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین نمایش دەکرێت.

سوهەیب شێخ ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەریا فیلم بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،" کورتە فیلمی کوردی  کۆلارەکان ، باد بادک ها، لە ١٤ خولەک پێکهاتووە و لەلایەن دەرهێنەری کورد سەید پەیام حسێنی نوسراوە و بەرهەم هێنراوە و وەک یەکەمین فیلمی کوردی توانیویەتی بگاتە ئەو فێستیڤاڵە، ئەوەشی وت،کورتە فیلمی کۆلارەکان لە لایەن کۆمپانیای پەریا فیلم بەرهەمهێنراوەو زۆرینەی بەرهەمەکانیشی بەشداری پێشبڕکێ و فێستیڤاڵە نێودەڵەتیەکانی کردووەو چەندین خەڵاتی بەدەستهێناو ئێستاش بەفەڕمی بانگهێشتنامە ئاراستەی دەرهێنەرو نوسەری فیلمەکە و بەڕێوەبەرانی پەریا فیلم کراوە بۆ ئەوەی بەشداری فێستڤاڵی فیلمی حەفتای بەرلین بکەن.

فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین لە دوای فێستڤاڵەکانی کان و ڤێنیز سێهەم گەورەترین فێستڤاڵی فیلمە و ساڵانە بۆ ماوەی دە رۆژ بەردەوام دەبێت و ماوەی حەفتا ساڵە لە بەرلین بەردەوامە و لە ساڵی ١٩٥١ یەکەم فێستڤاڵی خۆی ئەنجامداوە.