پیاوێک بۆ ڕزگاربوون لە هاوسەرگیری دزی دەکات

2020-01-22

11596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پرۆسەی هاوسەرگیری هەندێک جار ماندووکەر یاخود بۆ هەندێک کەس ترسێنەریشە، جیا لە تێچووە زۆرەی کە هەیەتی، بینینی بەشێکی زۆری هاوڕێ و خزمان دەکرێت مرۆڤ بشڵەژێنێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی لاد بایبڵ، چێن کە پیاوێکی چینی تەمەن ٢٦ ساڵە، بۆ ڕزگاربوون لە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بڕیاردەدات بە ئەنقەست خۆی بە دەستگیرکردن بدات.

چێن دەڵێت، دەمزانی ئەگەر بڕۆشتمایە دزی بکەم خۆشەویستەکەم ڕقی لێمدەبوو، بۆیە بڕیارمدا تاوانێکی بچوک بکەم تاکو خێرا بدۆزرێمەوە.

چێن بڕیاردەدات خۆی بکات بە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕاندا و بڵندگۆیەکی هەرزانی بلوتوزی  دەدزێت و ڕادەکاتە دەرەوە، هەر هەمان ڕۆژ پۆلیس دەستگیری دەکەن، بەڵام ئەوەیان لا سەیر دەبێت کە چێن پێیان دەڵێت، "هەرچەندە نەمدەزانی هێندە خێران، بەڵام دەمزانی هەر دەمدۆزنەوە، خۆشەویستەکەم دەیەوێت هاوسەرگیریم لەگەڵدا بکات و منیش ئەوەم ناوێت، بۆیەش ئەمەم دزیووە تاکو خاوەنی هۆڵەکە زیانێکی زۆر نەکات."

Credit: Asia Wire

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە، چێن لە ئێستادا دەستبەسەرە بەڵام پێناچێت زۆری پێ بچێت و ئازاد دەکرێت، بەهۆی ئەوەی کە تاوانەکەی گەورە نییە، ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە کە ئایا دوای ئەم کارەی خۆشەویستەکەی هەر داوای هاوسەرگیری لێدەکات یاخود نا.

Credit: Asia Wire

ب.ع