دیارترین نیشانەکانی هەوکردنی جگەر

2020-01-22

15096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤۆڵفگانگ ڤیشجاخ پڕۆفیسۆری ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دەتوانرێت لە ڕێگەی زوو هەستکردن و زانینی نیشانەکانی جگەر، ڕێگری بکەیت لە خراپبوون و تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە.

ماڵپەڕی جەزیرە لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە زانیارییەکانی ئەو پڕۆفیسۆرە ئەڵمانییە داوە کە نیشانەکانی هەوکردنی جگەری خستووەتە ڕوو، ئەوانیش:

- بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی توند

- خەواڵویی و نەمانی توانای جەستەیی

- ئاوسانی سک

- لە پڕ گۆڕینی کێشی لەش، زیادبوون یان کەمبوونی

- وشکبوونی پێست و خورانی

- دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن

- زەردبوونی پێست و چاو

- گۆڕینی رەنگی پیسایی بۆ تۆخ و تاریک

ڤۆڵفگانگ پڕۆفیسۆر لە بواری نەخۆشییە هەناوییەکان رایگەیاندووە، لە باوترین هۆکارەکانی توشبوون بە هەوکردنی جگەر و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان و خواردنی خۆراکی ناتەندروستە، لەگەڵ بوونی ڤایرۆسی ئەی و بی و سی و دی و ئی، لەگەڵ نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی لاوازبوونی بەرگری جەستە.

بەگوێرەی ئەو پڕۆفیسۆرە پێویستە لەکاتی هەستکردن بەو نیشانانە سەردانی پزیشک بکرێت، بۆ زانینی هۆکار و جۆری نەخۆشییەکە، تاکو لە کاتی خۆیدا چارەسەر بکرێت.

ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە هەوکردنی جگەریان هەیە، واز لە خواردنەوە کهولییەکان و جگەرەکێشان بهێنن، دوربکەونەوە لە خواردنی دەستکرد و دەوڵەمەند بە چەوری و شەکر، خواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکان کەمبکرێنەوە، ئەمەش لەپێناو کردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستە و جگەردا، باشترە خۆراکی تەندروست بخورێت کە بۆ پاککردنەوەی جگەر سوودی هەیە، لەوانەش، برۆکلی و کەرەوز و قەرنابیت لەگەڵ سپێناغ، بەتایبەت ئەو سەوزەواتانەی ماددەی "گلۆکوسینۆلات"یان تێدایە، کە یارمەتیدەرن لە کردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستە.

التهاب الكبد يرجع لأسباب عدة، منها ‫شرب الخمر والتغذية غير الصحية وفيروسات الكبد (غيتي)

ئ.ل