باوکێک بە ڕێگەیەکی زیرەکانە منداڵەکەی لە دەمی شێرێک ڕزگار دەکات

2020-01-21

99487 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ویلایەتی کالیفۆرنیا، باوکێک بە ڕێگەیەکی بوێر و زیرەکانە توانی منداڵە بچوکەکەی لە دەمی شیرێک ڕزگار بکات.

ماڵپەڕی فۆکس نیوز نوسیوویەتی، خێزانێکی شەش کەسی کاتێک لە یەکێک لە شوێنە گەشتیارەکانی وایتینگ رانش وایڵدرنیس لە شاری لیک فۆرست لە کالیفۆرنیا گەشتیان دەکرد، لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئەو شوێنە توشی رووداوێکی ئازاربەخش دەبن، شێرێکی کێوی پەلاماری منداڵە تەمەن سێ ساڵانەکەیان دەدات کە لە بەردەم باوکیدا بووە.

هەروەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێکردووە، شێرەکە لەپڕ لە بەردەمی منداڵەکەدا دەرکەوتووە و لە گەردنیەوە منداڵەکەی گرتووە، بەڵام باوکی منداڵەکە خێراتر بووە لە شێرەکە و بە هەموو هێزی جانتاکەی کێشاوە بە پشتی شێرەکەدا، لەو ساتەدا شێرەکە منداڵەکە بەردەدات و هێرشدەکات سەر جانتاکە، لەبری منداڵەکە جانتاکە دەبات و دەچێتە سەر درەختێکی ئەو شوێنە.

بەرپرسانی هەرێمی ئۆرانج ئاشکرایان کردووە، منداڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستیی جێگیرە، بەخێرایش ناوچە گەشتیارییەکە بەڕووی گەشتیاراندا داخراوە، بەرپرسی باخچەکە ئاماژەی بەوەکردووە، شێرەکە لەکاتی دۆزینەوەیدا دەیکوژن.

Image result for Dad Fends Off Mountain Lion with His Backpack After It Attacked Toddler During Family Walk

ئ.ل