ئینستاگرام ئایکۆنێکی سەرەکی دەسڕێتەوە

2020-01-20

11228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای ئینستاگرام بڕیاریداوە ئایکۆنی "IGTV" لە ڕووکاری سەرەکی ئەپەکەیدا بسڕێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کەمیی ئەو داهاتەی لە ١٩ مانگی ڕابردوودا پەیدایکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "AIT News"ی تایبەتمەند بە هەواڵی تەکنەلۆجییەوە، بڕیاری سڕینەوەکە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ساڵ و نیوێک بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکەدا تەنیا حەوت ملیۆن جار دابەزێنراوە، لە کاتێکدا ژمارەی بەکارهێنەرانی ئیننستاگرامی ملیاری تێپەڕاندووە.

وتەبێژێکی فەیسبووکیش دەڵێت، "بەشێکی زۆر کەمی خەڵک ئایکۆنی IGTV، کە دەکەوێتە بەشی سەرەی لای ڕاستی شاشەکەوە، بەکاردەهێنن، ئێمەش هەوڵدەدەین بەردەوام سەکۆی بەرنامەکە بەپێی توانا بە سادەیی ڕابگرین، بۆیە هەستاین بە سڕینەوەی ئەم ئایکۆنە."

ماوەیەکی زۆریشە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام پێویستیان بەوە نەبووە بڕۆنە نێو IGTV ەوە، چونکە ڤیدیۆ درێژەکان لە ئەپە سەرەکییەکەدا هەیە و دەتوانرێت لەڕێی Explore ەوە تەماشایان بکەن.

Image result for Instagram is removing the IGTV icon from its main app

ب.ع