ڤیدیۆ.. منداڵێک بە بەرچاوی باوکییەوە ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت

2020-01-18

7847 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بە بەرچاوی باوکییەوە و بە خێرایی ئۆتۆمبێلێکی بەرز لێدەخوڕێت، بەهۆی ئەم کارەوە باوک و دایکی منداڵەکە غرامە دەکرێن.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە کە باوکی منداڵەکە تۆماری کردووە، منداڵەکەی ئۆتۆمبێلی جۆری "مارسیدس" لێدەخوڕێت لەسەر ڕێگەیەک کە هەردوو لای ڕێگەکە درەختی لێیە، دیمەنەکە لە شاری ئەڵماتی لە کازاخستان تۆمارکراوە.

منداڵەکە دەچێتە ئۆتۆمبێلەکەوە و بە خێرایی و بەتەنها ئۆتۆمبێلەکە لێدەخوڕێت، بەبێ ئەوەی کۆتای ئەو کارە دەربکەوێت تەنها ١٥ چرکەی ڤیدیۆکە بڵاوبووەتەوە.

  باوک و دایکەکە ڕێگەیان بە کوڕە شەش ساڵەکەیان داوە کە ئۆتۆمبێلەکەیان لێبخوڕێت، دواتر گرتە ڤیدیۆکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، پۆلیسی ناوچەکە بەخێرایی وەڵامی ڤیدیۆکەی داوەتەوە و لەسەر ئەمکارە بە بڕی ٣٣٣ دۆلار غرامەی دایک و باوکەکەی کردووە، ئەو ڕەفتارەیان بە کارێکی خراپ وەسفی کردووە، کە ئەگەری هەبووە زیان بە منداڵەکە و چواردەوری بگەیەنێت.

وتەبێژی ئاسایشی کازاخستان ئاماژەی بەوەکردووە، تەنانەت ئەگەر منداڵەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کەم ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوریایە، هەر مەترسی دروست دەکرد، پێویست بوو دایک و باوکەکە ئەوە بزانن.

وتەبێژەکەی پۆلیس لە کۆتاییدا وتوویەتی "بەڵێننامەیان بە دایک و باوکەکە پڕکردووەتەوە کە نابێت جارێکی تر کاری هاوشێوە دووبارە بکەنەوە".

ئ.ل