​منداڵێک لە شوێنێکی نامۆی ئۆتۆمبێلێکدا شاردراوەتەوە

2020-01-18

24540 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئاسایشی ئیسپانیا منداڵێکیان لە بەشی دواوەی سندوقی پێشەوەی ئۆتۆمبێلێکدا دۆزییەوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ئیسپانیا ڕۆشتووە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو شوێنەی منداڵەکە تێیدا شاردراوەتەوە زۆر تەسک و بچوک بووە، بەجۆرێک هەر چوار پەلی نوشتاندووەتەوە، پێش ئەوەی هێزی ئاسایشی ملیلیە بیدۆزنەوە.

لەدوای دۆزینەوەی بەخێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام نەزانراوە تەمەنی منداڵەکە چەند بووە، پێویستی بە بوژاندنەوەی دڵ و چاودێری تەندروستیی هەبووە.

بەرپرسانی ئاسایشی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، بە بەردەوامی پلانی بەشێک لە کۆچبەران شکست دەهێنن و ئاشکرادەبن، بەتایبەت کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلکدا خۆیان دەشارنەوە، زۆربەی کات لە بەشی مەکینە یان ژێر کوشنی ئۆتۆمبێل خۆیان دەشارنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئاسایشی ئیسپانیا بۆ ئاشکراکردن و دۆزینەوەی کۆچبەران لە ناو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا، ئامێری تایبەت بەکاردەهێینن کە لێدانی دڵ دەخوێنێتەوە.

Image result for Rescatada una menor en la frontera de Melilla escondida en el salpicadero de un coche

Image result for Rescatada una menor en la frontera de Melilla escondida en el salpicadero de un coche

ئ.ل