بەهەزاران کوپی قاوە ماسکی توت ئەنغ ئامون دروستدەکەن

2019-12-28

4486 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تابلۆیەکی هونەریی کە ماسکی پاشا توت ئەنغ ئامونە، لە دروستکردنیدا هەزاران کوپی قاوە بەکارهاتووە ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و دەچێتە کتێبی گینسەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز نوسیوویەتی، بە ناونیشانی "گەورەترین پارچەی هونەریی لە کوپی قاوە دروستکراو" ماسکی پاشای کۆنی میسر دەچێتە کتێبی گینسەوە، لەو دیزاینەدا زیاتر لە حەوت هەزار و ٢٦٠ کوپ قاوە بەکارهاتووە.

ئەوکەسانەی لەکتێبی گینسدا کاردەکەن لە شوێنی دروستکردنی تابلۆکە ئامادە بوون، دیمەنی ڕێکخستن و دروستکردنی تابلۆکەیان بینیوە، کە کۆمەڵێک گەنج لە ڕووبەری ٦٠ مەتردا تابلۆکەیان دروستکردووە.

بەو بۆنەیەوە وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری میسری، لە گەورەترین مۆزەخانەی میسر کە وابڕیارە ساڵی ئایندە بکرێتەوە ئاهەنگێکیان ساز کرد.

ئاماژە بەوەکراوە، شاری سیدنی لە ئوستڕاڵیا تابلۆیەکی مۆنالیزایان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە بەکارهێنانی سێ هەزار و ٦٠٤ کوپی قاوە دروستکردبوو، لە هەمان کاتدا و لە ساڵی ٢٠١٢ تابلۆی هاوای ئەمریکا بە بەکارهێنانی پێنج هەزار و ٦٤٢ کوپی قاوە دروستکرابوو، بەڵام تابلۆ هونەرییەکەی میسر توانی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە.

ئ.ل