کۆتایى هەفتە دياردەیەکى گەردوونى دەگمەن روودەدات

2019-12-16

19315 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیوانى وەقفى سوونى عێراق ئاشکرایکرد، رۆژى پێنچشەممە دياردەیەکى گەردوونى دەگمەن روودەدات.

لە راگەیەنراوێکى دیوانى وەقفى سوونیدا هاتووە، رۆژى پێنجشەممە ١٩ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ دیاردەیەکى گەردوونى دەگمەن روودەدات، کە خۆرگیرانى کەوانەییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دیاردەیە زیاتر لە ١٧٠ ساڵ دەبێت رووى نەداوە و دووبارەش نابێتەوە تا دواى ٨٤ ساڵى دیکە.

سەبارەت بە ماوەى خۆرگیرانەکە، وەقفى سوونى باسیلەوەکردووە، لە عێراق و هەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان دەبینرێت و لەسەرەتاى خۆرهەڵاتندا دەبێت و ماوەکەشى ٤٠ خولەک دەخایەنێت.