یەکەمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ ئاشکراکران

2019-12-16

2036 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ کۆتایی پێهات و خەڵاتی پێنج لە باشترین بەرهەمەکانی فێستیڤاڵەکە بە گروپە بەشداربووەکان درا.

دوای شەش رۆژ بەردەوامی لە نمایش کردنی کارە هونەریەکانی فێستیڤاڵی نێودەڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، ئەمڕۆ کۆتایی بەکارەکانی هات، سەلام باپیر بەرپرسی راگەیاندنی شانۆی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای بیبینی بەرهەمەکان لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ ئەم گروپانە توانیان ببن بە خاوەنی خەڵات

خەڵاتی باشترین دەرهێنان درا بە ئیدریس شەوکەت، بۆ شانۆیی گرفتەکانی پیاوێکی مردوو لە بەرهەمی شانۆکارانی چەمچەماڵ.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بە نەهرۆ محەمەد لە شانۆیی پلانی پیرەکان بەخشرا، کە بەرهەمی شانۆکارانی سلێمانییە.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە رەشیدە بلعید درا، لە شانۆیی فاس ئەفاس بەرهەمی شانۆکارانی وڵاتی مەغریب.

خەڵاتی باشترین چارەسەری درامی بۆ محەمەد جەمیل بوو لە شانۆیی شەرەف لە بەرهەمی شاری هەولێر.

هەروەها خەڵاتی باشترین بەرهەم درا بە  سنان عەزاوی لە شانۆیی کاتژمێری ڕەش کە بەرهەمی شانۆکارانی شاری بەغدادە.

شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بە بەشداری چەندین گروپی ناوخۆو دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە دەستی بە کارە هونەریەکانی کردووە و ئەمڕۆش کۆتایی بەسەرجەم کارەکانی هێنا.