هێلی لەڤ بۆ پیاوان: من لە دژی ئێوە ناوەستم

2019-12-16

18663 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی وێنەیەکی هێلی لەڤ و کلیپە نوێیەکەی کە ناوی "Boy Bye"ـە ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت لەلایەن پیاوانەوە، هێلی لە ئینستاگرامی خۆیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

هێلی لەڤ لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وتەکانی و کلیپەکەی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ کراوە و توڕەیی و ناڕەزایەتی گەشتووەتە ئاستی هەڕەشەی کوشتنیش.

هێلی سەبارەت بەو پیاوانەش کە لەگەڵی ناکۆکن دەڵێت، "من لە دژی ئێوە ناوەستم، لە ڕاستیدا ئەوپەڕی ڕێز و پێزانینم هەیە بۆتان."

دەربارەی ڤیدیۆکلیپەکەش بەرگری لە خۆی دەکات و دەڵێت، رۆڵێکی هاوشێوەی مارلین مۆنرۆی هونەرمەندی جیهانیی گێڕاوە، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ ئەو هونەرمەندە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" ساڵی١٩٨٨ لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ بە گۆرانی "Risk It All" ناسرا، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەساڵی ٢٠١٤ لە فلمی"Mardan"بەشداریکردووە، لە لۆس ئانجلۆس لە ئەمریکا دەژی، دوو کلیپی گۆرانی هەیە و سێ ساڵە هیچ بەرهەمێکی بڵاونەکردووەتەوە.

 

ب.ع.