زاناکان چەند خواردنێک دیاریدەکەن کە هۆکاری شێرپەنجەن

2019-12-16

109566 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرپەنجە یەکێکە لە ١٠ سەرەکیترین هۆکارەکانی مردنی مرۆڤ لەسەر زەویدا و شێرپەنجەی سییەکانیش مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجەیە کە زۆرترینی تووشبووەکانی دەکوژێت.

زانکۆی تافتی ئەمریکی لە ماڵپەڕی خۆیان ڕایانگەیاندووە، ڕێژەی %٥.٢ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە ئەمریکادا بەهۆی هەڵبژاردنی هەڵەی خواردنی ڕۆژانەوەیە، %٤ بۆ %٦یش بەهۆی خواردنەوەی کحولەوەیە، قەڵەویش ڕێژەی %٨ دەگرێتەوە و کەمی چالاکیش %٣.

زۆرترینی پسپۆڕانی جیهان پێیانوایە، دەکرێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لەڕێی گۆڕینی شێوازی ژیان و چالاکییەکانی ڕۆژانەوە بە ڕێژەی %٥٠ کەمبکرێتەوە، لەنێو گۆڕانکارییەکاندا گۆڕینی ئەو خۆراکە زیانبەخشانەی کە خەڵکی بە گشتی و بەشێوەیەکی بەرچاو دەیانخۆن، لەوانە هەمبەرگر و سۆسیج و پێپێرۆنی و هۆت دۆگ.

هەروەها زۆر بەکارهێنانی بەرهەمە شیرییەکان دەبنە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە چەند هێندە دەبێت.

لە کۆتاییدا شەکر و پاودەرە سپییەکان بە گشتیی دەکرێت هۆکاری مەترسی بن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ لە کاتێکدا بەبێ بیرکردنەوە لە بڕەکەی زۆریان لێبخورێت.

Related image

Image result for hot dog

Image result for pepperoni

ب.ع