ئەو خێزانەی مۆزەکەیان کڕی چی لێدەکەن؟

2019-12-15

10516 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژن و مێردێکی دانیشتووی ویلایەتی مایامی ئەمریکا هەستان بە کڕینی پارچەیەکی هونەریی بەناوی "کۆمیدیان"، کە بریتیبوو لە مۆزێک کە بە تیپێکی خۆڵەمێشی لە دیوارێک درابوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، بیلی کۆکس و بیترایس کۆکس دەڵێن کە بەرهەمە هونەرییە سادەکە سیمبولی هونەریی ئەم سەردەمەیە و پاش بینینی کاردانەوەی کۆمەڵگاکەیان و جیهان هەستاون بە کڕینی مۆزەکە.

دوو هاوسەرەکە لە لێدوانێکیاندا بۆ هەمان ماڵپەڕ دەڵێن، "بە وردیی سادەییە زەقەکەی کارە هونەرییەکە کە ناوی کۆمیدیانە دەبینین و دەزانین کە هیچ گران نییە و لە داهاتوودا دەبێتە کارێک کە مێژوو شانازی پێوەدەکات."

هەروەها ئاماژە بەوەشدەکەن کە بە نیازن مۆزەکە بدەن بە مۆزەخانەیەک کە ناویان نەهێناوە.

مۆزە تیپلێدراوەکە کاری هونەرمەندی سادەکار ماوریزیۆ کاتێلانە و سێ کۆپی لێ فرۆشراوە و نرخیان لە نێوان ١٢٠ هەزار بۆ ١٥٠ هەزار دۆلاردایە. بەرهەمە هونەرییەکە کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و هەندێک بە شاکار ناوی دەهێنن و هەندێکیش دەڵێن تەنیا بە سەردانیکردنی مارکێتێک و کڕینی مۆزێک و تیپێک دەتوانن هەمان کار دووبارە بکەنەوە. شایەنی باسە هونەرمەندێکی دیکە بە ناوی دەیڤد داتوناوە، کە خۆی ناونابوو هونەرمەندی برسی یەکێک لە مۆزەکانی بە دیوارەکەوە لێکردەوە و خواردی.

Image result for Billy and Beatrice Cox

ب.ع.