هەولێر.. شانۆیی زەماوەندی دڕندەیی ​نمایش کرا

2019-12-15

2799 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

لە چوارچێوەی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، شانۆیی زەماوەندی دڕندەیی نمایش کرا.

شکۆ عومەرهونەرمەند و دەرهێنەری کارە شانۆییەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند،" ئەم نمایشە لە بنەڕەتدا لە رۆمانێکی فەرەنسیەوە وەرگیراوە کە چۆن کاتێک بەریتانیا فەرەنسا داگیردەکات وسەربازەکانی دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنانی ئەو وڵاتە و دەبنە قوربانی، لەساڵانی نەوەدەکاندا لەلایەن نوسەری عێراقی فەلاح شاکر کراوە بە شانۆنامە، ئێمەش لەکارەکەدا نیشانماداوە کە  قوربانیەکان خەڵکی کەرکوکن و بکوژیش ئەو هێزە عەسکەرتاریەتەیە کە بوونەتە مایەی ناسەقا مگیری شارەکە،"

ئەو هونەرمەندە ئەوەشی وت لەپاڵ ئەوەشدا هەندێک لەلێکەوتە قورسەکانی شارەکەمان نیشانداوە لە نمایشەکەدا وەک ئالودەبوونی گەنجانی ئەوشارە بە مادەی هۆشبەر کە لە ئێستادا یەکێکە لە هەڕەشە جدیەکانی سەرداهاتووی کۆمەڵگای کەرکووک لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکانی شارەکە،

وتیشی سینۆگرافیای کارەکە لەلایەن ستافێکی هونەریەوە جێ بەجێ کراوە و هەر یەکە لە شانۆکار سۆزان ئەحمەد و محەمد عەبدوڵا ڕۆڵی تێدا دەگێڕن

شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەڵەتی هەولێر بۆ شانۆبەبەسداری چەندین گروپی ناوخۆو دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە دەستی بە کارە هونەریەکانی کردووەو بڕیارە سبەی ١٦ مانگ کۆتایی بەسەرجەم کارەکانی بهێنێت وئەنجامی براوەکانی فێستیڤاڵ ئاشکرا بکات