وێنە.. کوڕێک بۆ یارمەتیدانی دایکی لە تاقیکردنەوەی شۆفێریدا خۆی دەکات بە ژن

2019-12-14

6761 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەفتەی ڕابردوو لە بەڕازیل پیاوێک تەمەن ٤٣ ساڵ جلی دایکی لەبەردەکات تاکو لەبری ئەو بەشداری تاقیکردنەوەی شۆفێریی بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سێڤن نیوز، دوای ئەوەی ماریای تەمەن ٦٠ ساڵ سێ جار لە تاقیکردنەوەی شۆفێریدا سێ جار شکست دەهێنێت، هێیتۆری کوڕی، کە فیتەری ئۆتۆمبێلە، بڕیاردەدات یارمەتیبدات، نەک تەنیا بە ئامۆژگاریکردن و پێشنیارپێدان، بەڵکو بە خۆخستنە سەرشێوەی و چوون بۆ تاقیکردنەوەکە لەبری هێیتۆری دایک.

هێیتۆر میکیاجێکی وەک دایکی دەکات و باروکەیەک لەسەردەکات بەو هیوایەی بتوانێت ئەو کارمەندی هاتووچۆیە هەڵبخەڵەتێنێت کە سەرپەرشتیاریی تاقیکردنەوەکە دەکات، بەڵام هەر زوو کارمەندەکە دەزانێت کە ئەو کەسەی لەشوێنی شۆفێرەکەدا دانیشتووە هەمان کەس نییە کە وێنەکەی لەسەر ناسنامەکەی نێو دەستییەتی، بۆیە تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکات و هێیتۆر بە تاوانی ساختەکاری دەخرێتە زیندانەوە.

هێیتۆر لە کاتی لێپرسینەوەدا وتوویەتی کە تەنیا لەبەر خۆشەویستیی دایکی ئەم کارەی کردووە و هیچ خواستێکی خراپی نەبووە.

Image result for Disguises Himself as His 60-Year-Old Mother to Take Driving Test on Her Behalf

Image result for Disguises Himself as His 60-Year-Old Mother to Take Driving Test on Her Behalf

ب.ع.