توێژینەوەیەک زیانەکانی خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ خستووەتە ڕوو

2019-12-12

17638 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێی زانستیی زیانەکانی خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ چ لە شەودا یان سەرخەوشکاندن لە ڕۆژدا خستووەتە ڕوو، ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی ئەو جۆرە خووەی نوستنیان هەیە زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک لێدەکرێت.

ئەو توێژینەوە چینییە کە لە گۆڤاری "پزیشکی دەمارەخانەکان" بڵاوبووەتەوە، پزیشکان بۆ ماوەی شەش ساڵ خووەکانی نوستنی نزیکەی ٣٢ هەزار خەڵکیان وەرگرتووە، کە تەمەنیان مامناوەند بوون بە نزیکەی ٦٢ ساڵ بوون.

لەماوەی توێژینەوەکە هەزار و ٤٣٨ کەس توشی جەڵتەی مێشک بوون، ١١٩ کەس مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە بوون.

دەرکەوتووە ئەو کەسانەی شەوان زیاتر لە نۆ کاتژمێر دەنوون، بە ڕێژەی لە %٢٣ ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی مێشک لێدەکرێت، بە بەراورد بەو کەسانەی کە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر دەنوون.

ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژدا سەرخەو دەشکێنن زیاتر لە ٩٠ خولەک دەنوون، بە ڕێژەی لە %٢٥  مەترسی توشبوونیان بەو نەخۆشییە لێدەکرێت، بە بەروارد بەو کەسانەی کە کەمتر لە نیو کاتژمێر دەنوون.

سەبارەت بەو کەسانەی کە شەو و ڕۆژ زیاتر دەنوون بە ڕێژەی لە %٨٥ مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ لێدەکرێت، بە بەروارد بەو کەسانەی کە تێکڕای کاتەکانی خەویان کەمە.

زیانەکان بۆ ئەو کەسانەش زیاد دەکات کە کاتەکانی خەویان کەمە، ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی لە %٢٥ لێدەکرێت.

Image result for ‫دراسة تحذر من الآثار الخطيرة للنوم الطويل‬‎

ئ.ل