چوار ڕێگە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان

2019-12-12

7406 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهێزبوونی سیستمی بەرگری لەش ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی جەستە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت نەخۆشییە وەرزییەکان، دەکرێت سیستمی بەرگری لەش بە کۆمەڵێک رێگە بەهێزتر بکرێت.

گۆڤاری "فرۆیندین"ی ئەڵمانی لە بابەتێکی تەندروستییدا کۆمەڵێک ڕێنمایی و ئامۆژگاریی بڵاوکردووەتەوە، کە سیستمی بەرگی لەش بەهێزدەکەن وهۆکارن بۆ گەشەنەکردنی ڤایرۆس لە جەستەدا:

هاوسەنگکردنی شێداری لە ماڵدا

ڤایرۆس و سەرما و نەخۆشییەکانی وەرزی زستان بەرگری دەکەن لە کەشی شێداردا، هەربۆیە نابێت شێداریی ماڵ لە ٥٠ پلەی سەدی تێپەڕێت، بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە زانکۆی پرینستۆن ئەنجامی داوە، ڤایرۆس لە کەشی شێدار زیاتر بڵاودەبێتەوە، کە هۆکارە بۆ وشکبوونەوەی قورگ و لوت، ئەوەش ئاسان دەبێت بۆ چوونە ژوورەوەی ڤایرۆس بۆ جەستە.

وەرزشکردن

وەرزشکردن سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و دژی ڤایرۆس و نەخۆشییە وەرزییەکان دەوەستێتەوە، ئەو کەسانەی کە جەستەیەکی ڕێک و وەرزشییان هەیە هەفتەی دووجار بۆ سێ جار و بۆ ماوەی ٦٠ خولەک وەرزش دەکەن جەستەیان کەمتر ڕووبەڕووی ڤایرۆس دەبێتەوە، بە بەراورد بەوانەی وەرزش ناکەن، باشترە ڕۆژانەی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەپێی بڕۆیت.

سیستمی خۆراکی تەندروست

کۆمەڵێک خۆراک هەیە سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی ڤیتامین سی تێدایە وەک لە میوە ترشەکان و سیلینیۆم لە چەرەسات و ڤیتامین دی لە ماسیی و زینک لە شۆڤان لەگەڵ ئاسن لە گۆشتی سوردا، خواردنی بڕی ٧٥ میلیگرام زینک لە ڕۆژێکدا مەترسییەکانی توشبوون بە هەڵامەت بە تێکڕایی سێ هێندە کەمدەکاتەوە.

جێگیری میزاج

توێژینەوەیەکی زانکۆی "کنتاکی" دەریخستووە بەرگری لەش لەو کەسانەدا بەهێزە کە زیاتر تێگەشتو و گەشبینن و ئەرێنییانە بیردەکەنەوە، کەمتر ترس و دڵەڕاوکێیان هەیە کە هۆکارن بۆ لاوازی سیستمی بەرگری لەش، هەربۆیە باشترە لە ماندوێتی و بیزاری دووربکەیتەوە و هەستی دڵخۆشی زیاتر بکەیت، جونکە ئاستی کۆرتیزۆڵ لە خوێندا زیاد دەکات، کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ڕێگریکردن لە تێکنەچوونی بەرگری لەش.

يمكن تعزيز قوة الجهاز المناعي من خلال مجموعة من الإجراءات

ئ.ل