هۆکاری زیادبوونی ئارەزووی خواردن چییە؟

2019-12-11

15784 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێکجار برسیت نییە بەڵام ئارەزووی خواردن دەکەیت و بەردەوام دەتەوێت شتێك بخۆیت بەتایبەت شیرینەمەنییەکان.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، مرۆڤ زۆرکات ئارەزووی خواردنی خواردنە چەور و شیرینەکان دەکات، چونکە ئەم خواردنانە هانی مێشك دەدەن تا هۆرمۆنی هەستیاری دەربدات بەمەش کەسەکە هەست بە حەوانەوە دەکات تەنانەت ئەگەر بەراددەیەکی کاتیشبێت.

ئارەزووی زۆری خواردن پەیوەندی هەیە بە بەشی زاکیرەوە لە مێشکدا، ئەمەش وادەکات ئارەزوو بکەین ئەو خواردنانە بخۆین کە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیاندا هەیە.

هەروەها هەندێك هۆکاری دەرەکی هەن کە ئارەزووی خواردن زیاددەکەن، وەك خەمۆکی، ماندوێتی، کەمخەوی.

کاتێك لە ژێر فشاردا دەبین جەستەمان ئارەزووی خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات دەکات، چونکە ئەم خواردنانە ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتینین زیاد دەکەن، کە ئەمەش ماددەیەكە کاریگەریی ئارامکەرەوەی لەسەر جەستە هەیە.

هەروەها توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە، خواردنی ژەمە دەوڵەمەندەکان بە چەوری و شەکر ئاستی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ لە جەستەی مرۆڤدا کەمدەکاتەوە و وایلێدەکات بحەوێتەوە ئەگەر تەنانەت بۆماوەیەکی کاتیش بێت.

هەرچەندە هەندێك کەس وادەزانن ئارەزووی خواردن ئاماژەیەکە بۆ بوونی کەمییەك لە جەستەدا، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستیی نییە کە ئەمە بسەلمێنێت.

ئارەزووی خواردن تەنها تووشی ئەو کەسانە نابێت کە حەزیان لە شەکرە، بەڵکو ئەو کەسانەش کە کەمیی سۆدیۆمیان هەیە، ئارەزووی خواردنە سوێرەکان دەکەن.

ژ.ن