ئایا خواردنەوەی کحول مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات؟

2019-12-11

4867 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ژاپۆن ئاشکرایانکردووە، خواردنەوەی بڕێکی کەم لە خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی بەرەوپێشچوونی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان زیاتر دەکات.

ماڵپەڕی " MedicalXpress" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زانایان لێکۆڵینەوەیان لە کۆمەڵێك داتا کردووە کە لە نەخۆشخانەیەکی ژاپۆن لەماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠١٦ کۆکراونەتەوە، زانیاری لەسەر ٦٣.٢ هەزار نەخۆشی تووشبوو بە شێرپەبجە تێدابووە، لەگەڵ هەمان ژمارە لە کەسانی خۆبەخشدا.

هەموو بەشداربووانی توێژینەوەکەش بڕی خواردنەوەی کحولیان دیاریکردووە کە رۆژانە دەیخۆنەوە لەگەڵ کاتی خواردنەوەیدا.

زانایان بۆیان ئاشکرابوو، ئەو کەسانەی کە کحول ناخۆنەوە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەمترە، بەڵام ئەوانەی بە ئاستێکی مامناوەند ماوەی جارێك دەیخۆنەوە ئەم مەترسییە بەڕاددەیەكی بەرچاو زیاتر دەبێت بۆیان، تا بڕەکەی زیاتر بێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت.

لەم بارەیەوە دکتۆر ماسایوشی زایتسو لە زانکۆی تۆکیۆ دەڵێت، "بەردەوام دەبین لە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەوەی خواردنەوە کحولییەکان مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکات."

ژ.ن