بۆچی لە وەرزی زستاندا راددەی میزکردن زیاتر دەبێت؟

2019-12-10

16419 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکێک ئاشکرایکردووە، کاتێك پلەی گەرمی جەستە بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە دادەبەزێت، راددەی میزکردن زیاتر دەبێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوەکردوە، پزیشکێك بەناوی دیانا غال لەرێگەی خزمەتگوزاری "Doctor 4 U" هۆکاری زیادبوونی راددەی میزکردنی ئاشکراکردووە.

ئەم پزیشکە ئاشکرایکردووە، "لە وەرزی سەرمادا، بۆ ئەوەی جەستە گەرم ببێتەوە دووبارە بەخێرایی خوێن دەگەڕێندرێتەوە بۆ دڵ، لەم کاتەشدا گورچیلەکان شلەیەك دەردەدەن بۆ ئەوەی فشاری خوێن رێكبخەنەوە، لەم کاتەشدا میز بەرهەمدەهێندرێت".

دیانا وتیشی: زۆربوونی راددەی میزکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی هاوسەنگی جەستە دەبێت، لە هەندێك حاڵەتیشدا ئەگەری هەیە کوشندەبێت

ئەم پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، زۆربوونی میزکردن ئەگەری هەیە زیان بە خوێی سروشتی و ئاوی پێویستی جەستە بگەیەنێت و دەکرێت ببێتە هۆی: کەمبوونی سۆدیۆم لە خوێندا، کاتێکیش سۆدیۆم لە جەستەدا کەمدەبێت یاخود پۆتاسیۆم لە خوێندا زیاد دەبێت، یان پۆتاسیۆم لە خوێندا دادەبەزێت، دەکرێت کەسەکە تووشی حاڵەتێکی کوشندە ببێت.

ژ.ن