پێنج زانیاری لەبارەی شێرپەنجەی پێستەوە

2019-12-10

105323 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرپەنجەی پێست یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان و پێویستە هەموو کەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەبێت، چونکە ئەگەر زوو دیاریبکرێت ئەوا ئەگەری چاكبوونەوە لێی زیاتر دەبێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج زانیاری گرنگکردووە لەبارەی شێرپەنجەی پێستەوە کە پێویستە هەموو کەسێك بیانزانێت، بەم جۆرە:

١. شێرپەنجەی پێستی پێشکەوتوو یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە چونکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.

٢. دەکرێت بڵاوبێتەوە بە بەشەکانی دیکەی جەستەدا لەڕێگەی دەمارەکان و گرێ لیمفاوییەکاندا.

٣. ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن مەترسیی تووشبوون بەشێرپەنجەی پێست زیاتربێت:

- بۆماوەیی

- بوونی خاڵ و نیشانە

- پێستی سپی

- پێستێك کە خۆر زیانی پێ گەیاندبێت

- سیستمی بەرگری لاواز

٤. نیشانەکانی شێرپەنجەی پێست:

- شێرپەنجەی پێست بە خاڵ یان نیشانەیەك دەستپێدەکات، دواتر گەورەدەبێت و رەنگەکەی دەگۆڕێت و دەبێت بە برینی.

- خوێنبەربوون و خوران

- دروستبوونی پەڵەی شین لەسەر پێست

ماندوێتی و دابەزینی کێش

٥. زانینی قۆناغەکانی شێرپەنجە گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرەوپێشچوونی نەخۆشەکە، ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە دەبێت بیانزانیت.