ئەو خووانەی دەبنەهۆی چرچبوونی پێست

2018-07-12

39756 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیادبوونی تەمەن و کاریگەری کەشوهەوا و بەکارهێنانی هەندێک بەرهەم دەبنەهۆی زوو چرچبوونی پێست، خانمان دەتوانن بەردەوام کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنن تا لەم گرفتە دووربن.

ماڵپەڕی "boldsky" باسی لە چەند خوویەک کردووە کە دەبنەهۆی زوو چرچبوونی پێست، بەمجۆرە:

-بەکارنەهێنانی کرێمی دژە خۆر دەبێتەهۆی زوو چرچبوونی پێست، زۆر گرنگە هیچکات خانمان دژەخۆر لەبیرنەکەن کە جگە لە پارێزگاری لە چرچبوون کۆلاجینی زیاتر بەرهەمدەهێنێت.

-خەوتن بە ماکیاژەوە زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت و ماددە کیمیاییەکان دەبنەهۆی دروستبوونی پەڵە و چرچبوون.

-بەکارنەهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ پێست دەبێتەهۆی وشکبوونەوە و چرچبوونی پێست، پێویستە خانمان زۆر گرنگی بدەن بە شێدارکردنەوەی پێستیان.

-لانەبردنی خانە مردووەکان بە بەکارهێنانی سکراب پێست چرچدەکات، باشترە هەفتانە لەڕێگەی شەکر و زەیتەوە خانە مردووەکان لابەرن.

-زۆر مانەوە لە حەمامی گەرمدا و زۆر بەکارهێنانی ئاوی گەرم زیانێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.

ل.ب

Image result for wrinkle skin