ڤیدیۆ.. باڵیۆزی مەکسیک لە ئەرجەنتین کتێبێک دەدزێت

2019-12-10

4436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باڵیۆزی مەکسیک لە ئەرجەنتین کتێبێک کە نرخەکەى ١٠ دۆلارە دەدزێت و بەهۆیەوە لەو وڵاتە دەردەکرێت

 بەپێى گرتە ڤیدۆیەک ئۆسکار ریکاردۆ ڤالێرۆ رێسیۆی تەمەن ٦٧ باڵیۆزى مەکسیک لە ئەرجەنتین لە کاتى سەردانیکردنى کتێبخانەی ئەل ئاتینیۆ گراند سپلێندید دەکات و لەو کاتەشدا کتێبێک هەڵدەگرێت کە نرخەکەى تەنیا ١٠ دۆلارە ولە ناو ڕۆژنامەکان دەیشارێتەوە.

لەوبارەیەوە وەزیری ناوخۆى مەکسیک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی باڵیۆزی مەکسیک لە ئەرجەنتین بە دزینی کتیبێک کە نرخەکەى ١٠ دۆلارە تاوانبارکراوە، ئەو وڵاتەى بەجیهێشتووە و گەڕاوەتەوە مەکسیک.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ئەو باڵیۆزەى مەکسیک لە کتێبخانەیەکدا کتێبێک لە یەکێک لە رەفەکان دەردەهێنێت، دواتر دەیخاتە نێو چەند رۆژنامەیەکەوە و بەبێ ئەوەی پارەکەی بدات دەڕواتە دەرەوە، بەڵام کارمەندەکان بەڕووداوەکە دەزانن و رایدەگرن و داوای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن، بەڵام بەهۆی بوونی پارێزبەندیی یاسایی دیبلۆماسییەوە، لە ئەرجەنتین دادگایی ناکرێت.