شاباز زەمانی چەتر بڵاودەکاتەوە

2019-12-10

11640 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاباز زەمانی نوێترین کاری هونەری بەناوی "چەتر" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

شاباز زەمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە کە گۆرانییەکە بەناوی "چەتر"، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ترەیڵی گۆرانییەکە نوسیوویەتی "گۆرانییەکە بەتامی زستان"، ئاماژەی بەوەکردووە کە گۆرانییەکە بە ستایلێکی نوێ و جیاواز وتوویەتی و لە ماوەیەکی کەمدا بڵاویدەکاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر شاباز زەمانی لەکاتی سەردانکردنی بۆ وڵاتی ئێران، بەمەبەستی تەواوکردنی ئیشی سیدییە نوێیەکەی و قسەکردن لەبارەی دروستکردنی فلمێکی سینەمایی، توشی رووداوی هاتوچۆ بوو، دواتر رایگەیاند تەندروستی باشە.

شاباز زه‌مانى ساڵى ١٩٩٠ لە شارى سلێمانی لەدایكبووە‌، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە، چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌رییه هەیە، جگە لەوەش گۆرانیی "مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژکراوی تورکی وتووە، ناوبراو چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.

ئ.ل