وێنە.. گوندێک لەژێر گەمارۆی زیاتر لە ٥٠ ورچی جەمسەرییدایە

2019-12-07

13212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گوندێکی سەر بە هەرێمی چوکۆتکای باکوری ڕوسیا لەلایەن ٥٦ ورچی جەمسەرییەوە گەمارۆ دراوە و چالاکانی بواری ژینگەش دەڵێن بە هۆی گەرم بوونی زەوییەوەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ئاژەڵدۆستیی "WWF"ی جیهانیی، ٥٦ ورچی جەمسەریی لە ڕووبەری یەک کیلۆمەتر چوارگۆشەدا کۆبوونەتەوە و  هۆکاری کۆبوونەوەشیان توانەوەی سەهۆڵەکانی دەریاکانی باکوری ڕوسیایە و بە هۆیەوە ورچەکان ناچار دەبن بۆ ڕاوکردن شوێنی خۆیان بگۆڕن و لە ناوچە مرۆڤ نشینەکان بە دوای نێچیردا بگەڕێن.

ماڵپەڕی ساینس ئالێرت ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسی ئەوە هەبووە ورچەکان پەلاماری دانیشتووانی گوندەکە بدەن، بۆیە پۆلیس بەو ناوەدا بڵاوەپێکراوە تاکو چاودێری جموجوڵی ورچەکان بکەن.

شایەنی باسە ئەمە یەکەم جار نییە ورچی جەمسەری سەردانی لادێکانی ڕوسیا بکات، پێشتریش چەندین جار ڕووداوی لەم جۆرە هەبووە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕوو لە زیاد بوونن.

World Wildlife Fund Russia said they are working 'around the clock' to prevent clashes between the polar bears and residents of the village of Ryrkaypiy

 

Polar bears were filmed outside the remote Siberian village of Ryrkaypiy in the Chukotka region. Experts said the group included adults, adolescents and mother bears with cubs of different ages

The migrating polar bears were filmed gathering outside the village of Ryrkaypiy in Chukotka, sending the remote outpost into lockdown

ب.ع.