ڤیدیۆ..مارێکی کارەبایی گڵۆپی درەختێکی کریسمس دادەگیرسێنێت

2019-12-07

3427 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێکی کارەبایی کە ناویی میگێلە بووەتە جێی سەرنجی سەردانکەرانی لە ئەکواریەمێکی ئەمریکا بەوەی کە کارەبای درەختێکی کریسمس دابین دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، ئەم مارە لە ڕێی سیستەمێکی تایبەتییەوە کە بۆ حەوزەکەی دانراوە لە ئەکواریەمێکی ویلایەتی تێنیسی ئەمریکا کارەبای درەختێکی تەنیش خۆی دابین دەکات. نەک هەر ئەمە بەڵکو ئەم مارە ئێستا هەژماری خۆی لە تویتەر هەیە کە کارمەندانی ئەکواریەمەکە بۆی بەڕێوە دەبەن، لە ڤیدیۆیەکدا لە هەمان هەژمار مارەکە و درەختەکەی کە کارەبای بۆ دابین دەکات نیشاندراوە.

ماری کارەبایی بە گشتی شۆکی کارەبایی لە کاتی گەڕان بۆ خواردن یاخود دڵخۆشیدا بەکاردەهێنن، تا دڵخۆشتر بن ڤۆڵتییەی بەرزتر دەردەکەن.

 

ب.ع.