ڤیدیۆ.. ئاسکێک لە ترسی هێرشی چوار جاگوار بەچکەکەی بەجێدەهێڵێت

2019-12-06

166818 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئاسکێکی دایک و بەچکەکەی دەەبینرێن، لەکاتی هێرشی چوار جاگواردا بۆ سەریان دایکەکە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆی بەچکەکەی بەجێدەهێڵێت.

هەروەک ماڵپەڕی سپۆتنیک بڵاویکردووەتەوە، گرتە ڤیدیۆکە لە ناوچەی ماسای مارا لە کینیا تۆمارکراوە، دایکێکی ئاسک و بە چکەکە دەکەونە شوێنێکەوە کە چوار جاگواری تێدایە، دایکەکە کاتێک هەست بە هێرشی جاگوارەکان دەکات بۆ پاراستنی ژیانی خۆی بەچکەکەی لە دواوە بەجێدەهێڵێت و ڕادەکات، بەڵام ئەنجامەکەی جیاواز دەبێت.

جاگوارەکان بەلای بەچکەکەدا تێدەپەڕن بەبێ ئەوەی هێرش بکەنە سەری، یەکێک لە جاگوارەکان سەرکەوتوو دەبێت لە گرتنی دایکەکە، لە ئەنجامدا دایکەکە هێرش دەکرێتە سەری و بەچکەکە ڕزگاری دەبێت، گرتە ڤیدیۆکەش بووەتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئ.ل