زانایان سوودێکی نوێی هەنگوینیان ئاشکراکرد

2019-12-06

13731 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی بەریتانی پەرەیان بە تەکنیکێکی سروشتیی نوێداوە، کە بەکتریای زیانبەخش لە دوای نەشتەرگەریی لەناودەبات، ئەویش بە بەکارهێنانی هەنگوینی "مانۆکا"یە کە لە نیوزلەندا و ئوستڕاڵیا بەرهەمدێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستیی ماڵپەڕيی سکای نیوز، زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە کەمێک هەنگوینی "مانۆکا" بدرێت لە بەشەکانی "لەفافی نەشتەرگەریی"، کە دەتوانرێت بۆ یەکجار یان بە بەردەوامی بەکاربێت، سوودی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەرییەکە.

هەندێک لەوجۆری لەفافانەی نەشتەرگەریی بۆ زۆر جۆری نەشتەرگەریی وەک "فدق" بەکاردێت، جۆری جیاوازی بەکتریای مەترسیدار دەگوازنەوە، زۆرکات پزیشکان بۆ ڕێگری لە هەوکردن و بەکتریای زیانبەخش لەدوای نەشتەرگەریی دەرمانی دژە زیندەگی بەکاردەهێنن، کە هەندێک کات زیانی لاوەکی دەبێت.

ئەو جۆرە هەنگوینە هەنگەکان لەسەر درەختی "مانۆکا" بەرهەمیدەهێنن، ماددەی methylglyoxal کە تایبەتمەندی لەناوبردنی بەکتریای زیانبەخشی هەیە.

زانایانی زانکۆی نیوکاسڵ و ئۆلیستر گەشەیان بەو تەکنیکە نوێیە داوە، ئەویش هەشت چینی "نانۆ" لەگەڵ هەنگوینەکەیان لەسەر لەفافی نەشتەرگەریی بەکارهێناوە، کە یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی هەوکردن و بەکتریای زیانبەخش.

Related image

ئ.ل