بەهۆی یانسیبەوە بوو بە ملیۆنێر

2019-12-06

5935 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاوڵاتییەکی ئەمەریکی لە ناوچەی واین لە ویلایەتی میشیگان دوو جار لەسەریەک بوو بە براوەی یانسیب و بڕێک پارەی زۆری بردەوە و بوو بە ملیۆنێر.

 ماڵپەڕی " UPI" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو پیاوە تەمەن ٦٧ ساڵە رۆژی ٢٨ی نۆڤەمبەر بیتاقەیەکی یانسیبی خێرای کڕیوە لە شاری وێستلاند، و دەڵێت، "پێش چەند مانگێك ٢.٥ هەزار دۆلارم بردەوە، لەو کاتەوە بووم بە ئالودەی ئەم یارییە". بەم دواییانەش لەرێگەی بیتاقەیەکی یانسیبەوە بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بردووەتەوە.

پیاوەکە دەڵێت، بڕوام نەکرد کە براوەی ئەو پارەیە بووم، پەیوەندیم بە هاوسەرەکەمەوە کرد و پێم وت کە بڕواناکەیت چی روویداوە. وامدەزانی خەون دەبینم، بەڵام دواتر وریابوومەوە و زانیم راستییە. ئەم پیاوە دەیەوێت ئەو پارەیەی بردوویەتییەوە بۆ کڕینی خانوویەکی نوێ بەکاری بهێنێت هەروەها کاری خێرخوازی پێوە بکات و یارمەتی هەندێك لە خێزانەکان بدات.