پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2019-12-06

91526 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

هەندێك پڕۆژە داهاتوو و رێڕەوی ژیانت دەگۆڕن، تەنها کەمێك کاتی دەوێت تا هەموو شتێك دەست بە گۆڕان بکات، هەوڵمەدە هەستەکانت لە خۆشەویستەکەت بشاریتەوە چونکە دەبڕینی هەستەکانتان وادەکات زیاتر لە یەکتر تێبگەن.

ئەمڕۆ لایەنی بابەتە ماددییەکانی ژیانت  رێكدەبێتەوە و هەست بە ئارامی دەکەیت دوای ئەوەی ماوەیەکی قورست تێپەڕاند، دەچیتە قۆناغێکی نوێوە کە پڕە لە سەرکەوتن و دەستکەوت، بەڵام لەم کاتەدا بەڕەقی لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا رەفتار مەکە و لەسەرخۆ و نەرمونیانبە.

ئەگەر بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێیت دەبێت زیاتر بە جدییاتەوە کاربکەیت و تەنها پشت بە هەلەکان نەبەستیت، بەڵکو تواناکانت بەکاربهێنیت، ئەمڕۆ زیاتر هەستەکانت بۆ هاوبەشی ژیانت دەردەبڕیت و باسی کۆمەڵێك وردەکاری گرنگ دەکەن بەیەکەوە کە مەرجی بەیەکەوە بوونتان بووە.

خاو و تەمەڵ مەبە و هەوڵبدە سوود لە زانیارییەکانت و لایەنی رۆشنبیریت وەربگریت بۆ بنیادنانی هەندێك پڕۆژەی گرنگ و ئیداری بەڵکو بتوانیت پێگەت بەرەو باشتر ببەیت، دەتوانیت ئەوەی لە مێشکتدایە بە خۆشەویستەکەتی بڵێیت بۆئەوەی چیتر هیچ گومان و ترسێك لە نێوانتاندا نەبێت.

رەنگە تووشی کێشەیەکی پیشەیی ببیت یاخود پەیوەندیت لەگەڵ یەکێك لە هاوپیشەکانت تێكبچێت، دەبێت هەوڵی زیاتر بدەیت بۆ ئەوەی بگەیت بە رێکەوتنێکی کۆتایی، رەنگە ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت تاڕاددەیەك رەخنەت لێبگرێت، باشتروایە لەسەرخۆو تێگەیشتوو بیت.

باشتروایە لە ئەمڕۆدا زیاتر بە واقعی لە بابەتەکان بڕوانیت بەبێ ئەوەی هیچ گفتوگۆیەکی توند بکەیت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا، ناچاردەبیت هەندێك روونکردنەوە بۆ خۆشەویستەکەت بدەیت بۆ ئەوەی دڵنیایبکەیتەوە تۆ هەڵەنیت.

ئەمڕۆ باس لە هەندێك ئەرکی نوێ دەکرێت و ناچاردەبیت زیاتر بە ئارامی و نەرمونیانی رەفتار بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت دەورووبەرەکەت سەرسامی خۆت بکەیت و بگەیتە لوتکە. لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا پاکترین هەستەکان بۆ یەکتر دەردەبڕن، ئەمەش وادەکات مێشکێکی ئارام و ویژدانێکی ئاسودەت هەبێت.

دەتوانیت سەرکێشی بکەیت و هەندێك گۆڕانکاری بکەیت کە لە قازانجی تۆدابێت چونکە دۆخی ئەمڕۆ هاوکارت دەبێت. رۆمانسییەتی بەردەوام لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەهۆی ئەوەیە کە  بەردەوام ئێوە بەباشترین شێوە لەیەکتر تێدەگەن، ئەمەش وادەکات جگە لە خۆشەویستی ببن بە دوو هاوڕێی باش بۆ یەکتر.

بەرەو رووگەیەکی نوێ هەنگاو دەنێیت و هاوپیشەکانت ئازادت دەکەن لە جوڵەکانتدا و هاوکارت دەبن لە کارکردن لەسەر هەندێك پڕۆژەی گرنگ، بەردەوام پەیوەندی بە خۆشەویستەکەتەوە بکە و کاتێك بێتاقەتیت قسەی لەگەڵدا بکە چونکە ئەو لە هەموو کەس زیاتر لێت تێدەگات.

ئەمڕۆ کار لەسەر هەندێك موڵکی هاوبەشم یان کار یان گۆڕانی خانو و ماڵ دەکرێت، لە هەنگاوێکی گرنگ و گەورەشدا سەرکەوتوو دەبیت. ئەگەر بتەوێت پەڕەیەکی رابردوو دابخەیت ئەوا دەبێت بزانیت هاوبەشی ژیانت هاوکارتە و بێهیوات ناکات بەڵکو سوپرایزت دەکات بە تێگەیشتنی.

بێخەم مەبە لەبەردەم ئەو شتانەی دێنە رێت و مەهێڵە گەشە بکەن و گەورە بن، چونکە تۆ هیچ کات قبوڵی ئەستەمت نەکردووە و کۆڵتنەداوە. ئەمڕۆ هەندێك گرفت هەڕەشە لەسەر پەیوەندیت بە هاوبەشی ژیانتەوە دروستدەکات، بەڵام کەمێك ئارامیی یارمەتیت دەدات تێیان بپەڕێنیت.

هەندێك کەیسی ماددی و وەبەرهێنان دەکرێتەوە و باس لە دیاریکردنی ئامانجێك دەکرێت، هاوبەشی ژیانت گرنگییەکی زۆرت پێدەدات و بەردەوام خۆشەویستیت بۆ دەردەبڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت دڵت بەدەستبهێنێت، باشتروایە تۆش هەمان شت بکەیت.

ژ.ن