ڤیدیۆ.. کاردانەوەی منداڵێکی ڕەنگ کوێر کاتێک بۆ یەکەمجار ڕەنگەکان دەبینێت

2019-12-03

11263 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گرتە ڤیدیۆی منداڵێکی ڕەنگ کوێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە بۆ یەکەمجار و لە ڕێگەی چاویلکەیەکەوە رەنگەکان دەبینێت.

ئەو منداڵە لە لەدایکبوونییەوە توشی نەخۆشی "ڕەنگ کوێری" بووە، کاتێک بۆ یەکەمجار و لە ڕێگەی چاویلکەیەوە کە وەک دیاریی لەلایەن مامۆستایەکییەوە پێیدەدرێت ڕەنگەکان دەبینێت، سەرەتا دەست بە پێکەنین دەکات، بەڵام دواتر دەگری.

ئەو جۆرە چاویلکەیە تایبەتە بەو کەسانەی کە توشی رەنگ کوێری بوون، یارمەتییان دەدات کە وەک کەسێکی ئاسایی ڕەنگەکان ببینێت.

ئ.ل