هێلکە لەگەڵ چیدا تێکەڵبکرێت یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات؟

2019-10-23

44361 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکانی خۆراک ئاماژەیان بەوە کردووە، هێلکە یەکێکە لە خواردنە گرنگەکان بەتایبەت لە ژەمی بەیانیاندا، سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

لە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیادا هاتووە، هێلکە بەهۆی ڕەگەزە گرنگەکانی خۆراک تێیدا کرداری هەرسکردن و زیندەچالاکی لەش باشتر دەکات، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ئەگەر لەگەڵ هەندێک جۆر خۆراک تێکەڵبکرێت:

- بە زەیتی گوێزی هیندی ئامادەبکرێت: بەهۆی ئەو چەورییە سودبەخشە کرداری تواندنەوەی چەوری و زیندەچالاکی لەش لە سەدا پێنج خێراتر دەکات و هەستی تێریی زیاد دەکات.

Related image

- لەگەڵ هاڕڕاوەی شۆڤان ئامادە بکرێت: چونکە شۆڤان دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و نیشاستە، هەرسکردنی کاتی زیاتری دەوێت هەربۆیە بۆ ماوەیەکی زۆر هەستی تێریی زیاد دەکات، لە ماوەیەکی کەمدا کالۆری جەستە سەرف دەکات.

Image result for ‫البيض مع دقيق الشوفان‬‎

- لەگەڵ سپێناخ ئامادەبکرێت: دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن کرداری هەرسکردنی خۆراک و توانەوەی چەوری خێراتر دەکات و کالۆری کەمدەکاتەوە.

Image result for ‫البيض مع السبانخ‬‎

ئ.ل