دیمەنی شەڕی نێوان فیل و تیمساحێک لە باخچەیەکی ئاژەڵان

2019-10-21

27101 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمەنێکی دەگمەنی شەڕی نێوان فیلێک و تیماسحێک لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ئەفریقا بڵاوبووەتەوە، لەدوای شەڕەکە ئەو دوو ئاژەڵە زەبەلاحە مردوون، ڕێکخراوێکی ئاژەڵان لاشەی ئەو دوو ئاژەڵەیان لە باخچەکە دۆزیوەتەوە.

وێنەکە ڕێکخراوی کاڤۆنتا ساڤاری لە زامبیا بڵاویکردووەتەوە، بە شێوەیەکی خێرا لاشەی ئەو دوو ئاژەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە جەستەی فیلەکە بەسەر تیمساحەکەوە دەبینرێت، وادیارە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی خۆی داوە.

ئەو رێکخراوە لەسەر وێنەکە نوسیوویەتی "بەرپرسانی باخچەکە بانگکراون تا لە هۆکاری ئەو ڕووداوە بکۆڵنەوە و بزانن هۆکەی چییە، لەدوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوتووە هیچ ئاسەوارێکی مرۆڤ لەسەر جەستەی ئاژەڵەکان دیار نەبووە کە هۆکاربووبن بۆ زیانگەیاندن بەو ئاژەڵانە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە ئەو ڕووداوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لە باخچەی ئاژەڵانی "ساوس لوانگۆی نیشتمانی" لە ئەفریقا ڕوویداوە.

بەپێی کۆمێنتی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەرەتا فیلەکە بریندار بووە و تیمساحەکەش دوای کەوتووە، دواتر فیلەکە کەوتووە بەسەر تیمساحەکەدا، بەڵام بەرپرسانی باخچەکە نەگەیشتوونەتە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە، بەڵام ئەمجۆرە ڕووداوانە لە زامبای ناسراوە، ئەگەرچی فیلەکان بە بەراورد بە تیمساح خاوەن لاشەیەکی گەورەیە.

شارەزایەکی بواری ئاژەڵان ئاماژەی دەڵیت "هەروەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، تیمساحەکە قەبارەی بچوکە و هەوڵیداوە فیلەکە بکوژێت و ڕایکێشێتە سەر ئاوەکە".

 Shocked guides found the remains of both animals in a safari park

 The elephant is believed to have fell onto the croc after a fight to the death

 This shocking photo shows the croc's tail underneath the body of the elephant

ئ.ل