شێوازە دروستەکانی نوستن بۆ ئافرەتانی دووگیان

2019-09-20

48108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەنگە نوستن بۆ ئافرەتانی دووگیان بەتایبەت کە لە قۆناغەکانی کۆتایی دووگیانیدان سەخت بێت، یان هەندێک شێوازی نوستن زیان بە خۆیان و کۆرپەکەی سکیان بگەیەنێت، گرنگیدان بە شێوازەکانی نوستن لە گرفتەکان بەدوریان دەخاتەوە.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستییدا ئاماژەی بە شێوازە دروستەکانی نوستن کردووە کە سوودی بۆ ئافرەتانی دووگیان هەیە، ئەوانیش:

نوستن لەسەر قەنەفە یان لەسەر پشت

3 Safe Positions That Can Help Every Future Mom During Pregnancy

ئەگەر لەسەر قەنەفە نوستیت باشترە ئەو سەرینەی دەیخەیتە ژێر سەرت، شێوەی گۆشەی ٩٠ پلە دروست بکات، بەجۆرێک بڕبرەی پشت و ئاستی سک بە ڕێکی بوەستێت.

ئەگەر لەسەر جێگەی نوستنەکەت دەنوویت و ئارەزوو دەکەیت لەسەر پشت بنوویت،  باشترە سەرینێک بخەیتە نێوان قاچەکانتەوە، لەگەڵ سەرینێک بۆ پشت، لە هەمان کاتدا سەرینی ژێر سەرت زۆر بەرز نەبێت و لە ئاستی شانتدا بێت.

کاتێک لەسەر یەکێک لەلاکان دەنوویت

3 Safe Positions That Can Help Every Future Mom During Pregnancy

نوستن لەسەر پشت بەو جۆرەی وێنەکە زیانی هەیە، بەپێی پێویست خوێن بۆ کۆرپە ناچێت، لەگەڵ ئەوەشدا گەدە و پشتی دایک هەست بە قورسایی دەکات و مەترسی لەبارچوونی لێدەکەوێتەوە.

لەم حاڵەتەدا باشترە دایکەکە لەسەر یەکێک لە لاکان بنووێت و سەرینێک بخاتە نێوان قاچەکانییەوە، بۆ هاوسەنگکردنی سکی و زیان نەگەیاندن بە کۆرپەکەی سکی، بەمجۆرە خوێن بەباشی دەچێت بۆ کۆرپەکە.

ئ.ل