دانیشتووانی شارێک ناچار دەکرێن کە دڵخۆشبن

2019-09-20

3817 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بڕیارێکی نوێدا سەرۆکی شارێکی بچوک لە فەڕەنسا، دانیشتووانی شارەکە ناچار کردووە بۆ ماوەی هەفتەیەک دڵخۆشبن، ڕێگری دەکەن لە مۆسیقای خەماوی و نوسینێک گوزارشت لە خەم بکات.

فریدی ڕیڤۆ سەرۆکی شاری ئین بوکاج ڕاگەیەنراوێکی بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا بڵاوکردەوە، کە پەیوەندی بە هەفتەی دڵخۆشییەوە هەیە، وابڕیارە پێنجی مانگ بۆ ١١ی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت، چونکە لەو ڕۆژەدا شارەکە فێستیڤاڵی ساڵانەی تێدا دەکرێتەوە بەناونیشانی "فیل ئەنجوا" واتە "شاری دڵخۆشی".

سەرۆکی شارەکە وتی "بە بینینی ئەوەی هەستی بێزاری و خەم بەخێرایی بڵاوبووەتەوە، ئەگەری هەیە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و کەمبوونەوەی تیشکی خۆر میزاج خراپتر بێت، لەسەر ئەو بنەمایە هەستی خەفەتاوی و ڕێگریکردن لە دڵخۆشی قەدەغە دەکەم".

ئەو ڕێگرییە لە ١٣ی ئەیلولەوە نوسراوە و هەڵگری "مۆسیقای خەفەتاوی و خەماوی، هەر فلم و چیرۆک و کتێب و نوسینێک کۆتاییەکەی بە نەرێنی بێت و ئاماژە بێت بۆ خەم قەدەغە دەکرێن".

لەگەڵ ئەوەشدا بانگەشەی بەرهەمهێنانی ئەندرۆفین دەکەن، یان هۆڕمۆنی دڵخۆشی، بەجۆرێک لە ڕۆژێکدا سێ جار پێبکەنن.

ڕیڤۆ داوای لێبوردنی لە دانیشتووانی شارەکە کرد، کە لەم دوواییانەدا خەمۆکی و گۆشەگیری ڕووی لە خەڵکی شارەکە کردووە، دڵنیای کردەوە هەوڵی تەواو دەدات ڕۆحی دڵخۆشی و بەختەوەری لە شارەکەدا بڵاوبکاتەوە، هەروەک لە ئاژانسی فرانس پرێسدا هاتووە.

Image result for ‫قرار يلزم سكان مدينة فرنسية بالسعادة‬‎

ئ.ل