مەترسییەکی نوێی پاراسیتامۆڵ ئاشکراکرا

2019-09-20

29522 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی پزیشکی زانکۆی بریستۆڵی بەریتانیا دەریانخستووە، خواردنی پاراسیتامۆڵ لە قۆناغی دووگیاندا ئەگەری هەیە گرفت لە ڕەفتاری منداڵ دروست بکات، کاتێک تەمەنی دەبێتە ١١ مانگ بۆ ١١ ساڵ.

بەگوێرەی ماڵپەڕی EurekAlert، لە توێژینەوەکەدا ١٤ هەزار منداڵ بەشدارییان تێداکردووە کە لە %٤٣ی دایکیان دەرمانی پاراسیتامۆڵیان لە قۆناغی نۆ مانگی خواردووە، بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.

توێژەران شیکارییان بۆ بیرەوەری و تێکڕایی زیرەکی و ئاستی گەشەی مێشکی منداڵکردووە پێش چوونە خوێندنگە، لەگەڵ ڕەفتار و میزاجیان.

Image result for Discover  risk of paracetamol

لە ئەنجامی توێژینەوەکدا دەرکەوتووە، دەرمانی ئازارشکێن پەیوەندیی بە مەترسی گەشەی چالاکی مێشکییەوە هەیە، هۆشیاری منداڵ لە تەمەنی بچوکیدا کەمدەکاتەوە، دەریش کەوتووە منداڵی نێر زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو جۆرە دەرمانانە بە بەراورد بە منداڵی مێ، لە تەمەنی گەورەیدا لە رەفتارەکانیدا دەردەکەوێت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکان و هۆکارە دەرەکییەکانی تر کە پاڵ بە ئافرەتی دوگیانەوە دەنێت بۆ خواردنی پاراسیتامۆڵ، ڕۆڵی سەرەکی نەبووە لە دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە.

توێژەران ئامۆژگاری ئافرەتانی دوگیان دەکەن، ئاگاداری خواردنی ئەو دەرمانانە بن کە ماددەی پاراسیتامۆڵی تێدایە، بۆ بەدوربوون لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی.

Related image

ئ.ل