چۆنییەتی بەکارهێنانی ماسکی نیشاستە بۆ سپیکردنەوەی پێست

2019-08-24

48784 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و تیشکی خۆرەوە ڕەنگی پێست تێکدەچێت و پەڵەی قاوەیی لەسەر دروستدەبێت، بەبێ پشتبەستن بە چارەسەری کیمیایی دەتوانرێت سوود لە نیشاستە وەربگیرێت بۆ سپیکردنەوەی پێست.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بەکارهێنانی نیشاستە کردووە بۆ سپیکردنەوەی پێست، بەمجۆرە:

نیشاستە و ماست

Related image

کەوچکێکی گەورە نیشاستە، ئاوی نیو لیمۆ و دوو کەوچک ماست، لە دەفرێکدا تێکەڵبکرێن، بە جۆرێک تا دەبێتە گیراوەیەکی خەست، دواتر بدرێت لە ڕووخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت.

بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت، ئەم گیراوەیە هەفتەی دوو جار بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، لەکاتی بەکارهێنانی ئەم ماسکە لە تیشکی خۆر دووربکەوەرەوە.

نیشاستە و ئاوی گوڵ

دوو کەوچکی گەورە نیشاستە و کەوچکێک ئاوی گوڵ و نیو کەوچک هەنگوین تێکەڵبکرێن و بدرێت لە ڕووخسار، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت، بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت، دوای لێکردنەوەی گیراوەکە هەست بە گۆڕانکاری رەنگی ڕووخسارت دەکەیت.

ئەم گیراوانە جگە لە رووخسار بۆ دەست و ئەنیشک و ئەژنۆ و گەردن لەگەڵ بەشە هەستیارەکانی پێست دەبێت.

Related image

ئ.ل