ڤیدیۆ.. هەڤاڵ سەمەد فەرشی موحیبەت بڵاودەکاتەوە

2019-08-24

8921 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، چەمچەماڵ، رزگار جەبار

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەڤاڵ سەمەد" نوێترین کاری هونەری خۆی بەناوی"فەرشی موحیبەت" بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڤاڵ سەمەد ئاماژەی بەوەکرد، فەرشی موحیبەت نوێترین کاری گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیەتی و بەمنزیکانە بڵاودەکرێتەوە.

تێکستی گۆرانییەکە لە شیعرەکانی "مستەفابەگی ساحێب قڕان، حەمەسەعید ئیبراهیم"ە وەرگیراوە، هەڤاڵ خۆی ئاوازی بۆداناوە.

کلیپەکە لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای هەرێمی کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، دابەشکردنی موزیکی گۆرانیەکە "پوریای وەزیری" کردویەتی و کاری "میکس و ماسترین" کیسرا کاوەیە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی حەیدەر ئەحمەدە.

هەڤاڵ سەمەد حسن ساڵی ۱۹۹۰ لەدایکبووە، دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە، دەرچووی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە، لە چەند کونسرتێکدا وەک و ژەنیار و وەک و دەنگ بەشداریکردووە، زیاتر لە سێ بەرهەمی گۆرانی و کلیپێکدا بۆ پشمەرگە بەشداری کردووە، لە چەند کارێکی هونەریدا وەک ژەنیار بەشداریی لە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنان کردووە.