پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2019-08-24

81009 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

قازانجێکی زۆر دەکەیت و لە سەرەتاوە دەست پێدەکەیتەوە، گرنگی بەو شتانە دەدەیت کە دێنە پێشت و کەسێكی بەجۆش و خرۆشیت و بەو جۆرە کارەکانت جێبەجێ دەکەیت.

دەبێت وانە لەو شتانە وەربگریت کە لە رابردوودا بەسەرت هاتوون و متمانەی زیاترت بە خۆشەویستەکەت هەبێت، چونکە ئەگەر پەیوەندییەك متمانەی تێدا نەبێت بەزووترین کات دادەڕمێت و نامێنێت.

بەگشتی دۆخە جیاوازەکانی ژیانت جێگیرن، دووربکەوەرەوە لەو بابەتانەی کە بێتاقەت و بێزارت دەکەن و هەوڵبدە بحەوێیتەوە و ئارامبیتەوە و کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت.

کۆنترۆڵی خۆت بکە و رێگە مەدە شتی هیچ و بچوك یان قسەی کەسێك بێتاقەت و بێزارت بکات کە شایەنی ئەوە نییە، چونکە بەم جۆرە تەنها خۆت دڵتەنگ دەبیت.

هەوڵدەدەیت زیاتر کراوەبیت لەگەڵ هاوپیشەکانتدا، هەر رەفتارێکی بەدەڕەوشتی کاردانەوە و ئەنجامی زۆر خراپی دەبێت بۆیە هیچ کات شتێك مەکە کە بچێتە ئەو رووگەیەوە.

لە ئەمڕۆوە پێویستت بەوەیە زیاتر متمانە بە خۆشەویستەکەت بکەیت بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانتان بەردەوام بێت، جگە لەمە هەموو ئەو شتانەی دیکە کە لە نێوانتاندا هەن لەباشترین دۆخدا دەبن.

چیتر خۆت پشتگوێ مەخە زیاتر گرنگی بە وەرزشکردن و تەندروستی خۆت بدە، دەتوانیت بە رێگەی سروشتی لە ئازاری پشت و قاچەکانت رزگارت ببێت بۆیە پەنا بۆ دەرمان مەبە.

هیوات بەوە هەبێت کە باشترین روودەدات، رۆژی خۆش چاوەڕوانت دەکات کە سەرکەوتن و ئارامیی لەگەڵدا دەبێت لە رووی پیشەییەوە.

ئەمڕۆ باس لە هەندێك بابەتی ماددی گرنگ دەکەیت کە قورسە بۆت، یەکێک لە هاوپیشەکانت هەوڵدەدات هاوکاریت بکات چونکە زۆر خۆشیدەوێیت.

رەفتاری رەق و قسەی  ناخۆش وادەکات بەرامبەرەکەت لێت زیز بێت و دووربکەوێتەوە لێت هەرچەندە خۆشی بوێیت، بەم جۆرە کەسە نزیکەکانت لە خۆت دوورمەخەرەوە و پارێزگاری لە پەیوەندییەکانت بکە.

چاوەڕوان مەبە هەموو کاتێك خۆشەویستەکەت هەستەکانی دەربڕێت، ئێوە بەیەکەوە دەژین پێویستە هاوسەنگی لە دەربڕینی هەست و شێوازی رەفتارەکانتان رابگرن.

کاتێك بیر لە رابردووت دەکەیتەوە تووشی فشارێکی زۆر دەبیت و هەست دەکەیت ئەم بڕیارانەی ئێستات دروست  نین، زیاتر بیر لە پلان و ئامانجەکانت بکەرەوە بۆ ئەوەی تووشی پەشیمانی نەبیت.

ژ.ن