وێنە.. لەدایکبوونی منداڵێکی سێ سەر بووەتە جێگەی سەرسوڕمانی پزیشکان

2019-07-19

24810 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ناوچەیەکی هیندستان ژنێک لەدوای بوونی ئازارێکی زۆر لە نەخۆشخانە منداڵەکەی لەدایکبووە، بەڵام ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنجی پزیشکان منداڵەکە سێ سەری هەیە.

لە حاڵەتێکی دەگمەندا و بەبێ ئەوەی ناسنامەی دایکەکە ئاشکرابکرێت، لە نەخۆشخانەیەکی ناوخۆی ناوچەی ئیتا لە ویلایەتی ئۆتاربرادیشی هیندستان ژنێک دوای ئازارێکی زۆر منداڵێکی سێ سەری بوو.

ماڵپەڕی دەیلی میرەر نوسیوویەتی، کەسوکاری ژنەکە و پزیشکەکان توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بینیان منداڵەکە سێ سەری هەیە، بەشێوەیەکی ناهاوسەنگ لە بەشی دواوەی کەلەی سەرییەوە دوو سەری تر بوونی هەیە، بە ناتەواوی مێشک دادەنرێت کە بە (encephaloceles) ناسراوە.

دایکەکە بە ڕۆژنامەنوسەکانی ناوچەکەی راگەیاندووە لە ماوەی دووگیانیدا هەستی بە هیچ گرفتێک نەکردووە و لە نەخۆشخانەکەش کە تەنها سەنتەری لەدایکبوونی منداڵە لە ناوچەکە پشکنینی پێشوەختەی کردووە.

ڕاگیش ساکور گەورە پزیشکی نەخۆشخانەی ناوچەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە ئەو حاڵەتە دەگمەنە، بەجۆرێک لاشەی منداڵەکە بەتەواوی گەشەی نەکردووە، لە ڕێگەی پشکنینی موگناتیسییەوە نەشتەرگەریی جیاکردنەوەی هەردوو سەرەکە لە یەکتری دەکەن.

بەگوێرەی پزیشکان ئەو جۆرە لەدایکبوونە لە جیهاندا هەیە، بەڵام زیاتر لە وڵاتی ئەفریقا ڕوودەدات، کە کاسەی سەر و مێشک بەباشی گەشە ناکات، چانسی مانەوەی ئەو جۆرە منداڵانەش کەمە.

ئ.ل