پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2019-07-19

86168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 ئەمرۆ هەوڵدەدەیت هەندێک گرفتی یاسایی چارەسەر بکەیت و بەڵگە و زانیارییەکان بە باشی کۆدەکەیتەوە، بیرۆکە نوێکان هۆکاری دڵخۆشی هاوڕێکانتە و ڕۆحێکی گاڵتەئامێزت هەیە.

ئەگەر کەسێکی سەڵت بیت ئەوا ئەمڕۆ ئەگەری هەیە کەسێکی گونجاو ببینیت و هەستت بۆی هەبێت، ئەو کەسە دەبێت کە ڕەنگە ببێتە هاوبەشی ژیانت.

بیرکردنەوە زۆرەکان یارمەتیدەرن لە جێبەجێکردنی سیستمی خۆراکیت تاکو جەستەت وەکو جاران رێک بێتەوە، باری تەندروستیت باش دەبێت و هەست بە ئارامی دەروونیی دەکەیت.

هەست دەکەیت یاساکانی کارکردن سنوری تواناکانیان کۆنترۆڵ کردویت و ناتوانیت بەپێی تواناکان کاری باشتر بکەیت و داهێنان ئەنجام بدەیت، لە لایەنی سۆزدارییتدا بوێربە و بۆ مافی خۆت بێدەنگ مەبە.

لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت گفتوگۆی توند مەکە دەربارەی بابەتێک مەکە ئەو پێی بێزار دەبێت، هەرگیز خێرا مەبە لە بریاردان لەسەری بەو جۆرە بەردەوام بیت لەدەستیی دەدەیت.

وا هەست دەکەیت وەرزشکردن سودی  بۆت نابێت و هەست بە گۆڕانکاریی تەندروستیی و جەستەیی ناکەیت، بەڵام هەڵەیت و کاتی زیاتر بە خۆت بدە، چوونەدەرەوەیەک لەگەڵ هاورێکانت ئەنجام بدە بۆ دورکەوتنەوە لە گرفتەکانی ژیان.

خێرایی لە کارەکانت دەرئەنجامی باشی دەبێت و هیوا و دەرفەتی باشتر بۆ دەرەخسێنێت، ئەگەری هەیە بەهۆی هاوکاریی کەسێکی نزیکتەوە سەرکەوتنی گەورە لە لایەنێکی ژیانت بەدەستبهێنیت.

دەرئەنجامەکان دڵخۆشت دەکەن ئەوەش بە روونی بە روخسارتەوە دیارە، نییەتەکانی دڵت بۆ بەرامبەرەکەت ڕوونە و کاردانەوەکانی بۆت باشتر دەبێت.

زیاتر گرنگی بە لایەنی تەندروستیت بدە و خۆت زۆر ماندوو مەکە، باشکردنی لایەنی دارایی ژیان گرنگە بەڵام لە هەمووی گرنگتر تەندروستیتە.

پێشبینی و لێکدانەوەکانت بۆ هەندێک شت دروست و ڕوونبوون و هەست دەکەیت دەرئەنجامەکان بە قازانجی تۆ دەبێت، رەنگە بەهۆی بینینی کەسێکەوە لایەنی دەروونیت خراپ بێت.

کەشە ڕۆمانسییەکان ئاڵۆزکاون و هەست بە تێکەڵاوی و نارێکی هەستەکان دەکەیت دوای ئەوەی شتێک لەسەر بەرامبەرەکەت دەبیستیت، باشترە ئارامبیتەوە و زیاتر گرنگی بەو بابەتە بدەیت و بیرورای بەرامبەرەکەت وەربگرە.

هەمیشە هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێشی لەش درەنگ نییە تەنها پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزە، خۆت خۆشبوێت تەنها گرنگی بە چواردەورەکەت مەدە، ئامانجەکانی ژیان دیاریی بکە.

ئ.ل