تۆم کروز دوای ٣٣ ساڵ سوپرایز بۆ هەوادارانی دەکات

2019-07-19

3616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستێرەی سینەمایی تۆم کروز لە داهاتوودا بەشی دووەمی فلمی " Top Gun " بڵاودەکاتەوە کە ساڵانێکە هەوادارانی چاوەڕوانی دەکەن.

ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژەی بەوەکردوە، لە فلمی " Top Gun: Maverick" کە وابڕیارە لە مانگی حوزیرانی ٢٠٢٠ پەخشبکرێت، تۆم کروز دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتی فڕۆکەوانی جەنگاوەر، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر دەرچوونی فلمە ئەسڵییەکە بەناوی "Top Gun" و سەرەتای دەرکەوتنی وەك ئەستێرەیەکەی فلمی ئاکشن.

تۆم کروز لە میهرەجانی کۆمیك کۆن وتی: بەردەوام لێیان پرسیوم کەی بەشێکی دیکەی ئەو فلمە بڵاودەکەمەوە؟ باشە ئێوە زۆر سەبرتان گرت لەگەڵمدا، بۆیە هەستمکرد دەبێت ئەمە بەجێبهێنم.

لە ریکلامی فلمەکەدا کروز دەرکەوتووە کە چاکەتێکی چەرمی لەبەردایە، کە ئەو جۆرەیە هەموو کات لەبەری دەکات کە کەسایەتی "بێت مێچڵ" دەبینێت، هەروەها جارێك ماتۆرسکیل و جارێکیش فڕۆکەی جەنگاوەری لێدەخوڕێت و لە هەندێك دیمەندا لەناو دۆڵێکی پڕ لە بەفر دەردەکەوێت.

ئەم بەشە نوێیەی فلمی " Top Gun: Maverick" پاش چەندین ساڵ دێت لە بڵاوکردنەوەی فلمەکە کە ساڵی ١٩٨٦ بووە، لەم بەشەدا مایڵز تایڵەر رۆڵی کوڕی جۆنسی فڕۆکەوان دەبینێت کە ئەنتۆنی ئێدوارد رۆڵی کەسایەتییەکەی وەرگرتووە.

هەرەوها جۆن هام، ئێد هاریس و ڤاڵ کیڵمەر رۆڵ لە فلمەکەدا دەبینن.

ژ.ن