پادشای پێشووی مالیزیا لە شاجوانی روسیا جیابوەوە

2019-07-17

10642 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەواڵی جیابوونەوەی محەمەدی پێنجەم پادشای پێشووی مالیزیا و شاجوانی روسیا پاش چەند هەفتەیەك لە لەدایكبوونی کوڕەکەیان بڵاوبووەتەوە.

هەرچەندە ئۆکسانا فویفۆدینا شاجوانی پێشووی مۆسکۆ و ئەستێرەی تەلەفیزیۆن لە ماوەی رابردوودا باسی لە بەختەوەریی ئەو هاوسەرگیرییە خەیاڵیەی کردووە، ماڵپەڕی "نیو سترێتس تایمز"ی ناوخۆیی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ١ی تەمووزدا بە فەرمی بەڵگەنامەکانی جیابوونەوەی ئەم دوو هاوسەرە خراوەتە بەردەم دادگا و رێوشوێنە پێویستەکان گیراونەتەبەر.

سەرچاوانە بە گۆڤارەکەیان راگەیاندووە کە هەواڵی جیابوونەوەیان لەیەکتر راستە، بەڵام هیچ هەواڵێك لەبارەی هۆکاری کۆتاییهاتنی ئەم هاوسەرگیرییە ئەفسانەییە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە، بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە پاشای پێشووی مالیزیا سێ جار هاوسەرەکەی تەڵاقداوە، ئەمەش بەپێی شەریعەتی ئیسلام واتە قورسە جارێکی دیکە هاوسەرگیریی بکەنەوە.

سوڵتان محەمەدی پێنجەم و شاجوانی پێشووی مۆسکۆ لە ئاهەنگێکی میوزیکی گەورەدا لە مۆسکۆ یەکیان ناسیوە و لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا هاوسەرگیرییان کرد و هەواڵی هاوسەرگیرییان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند، لەدواتردا و لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەبڕیارێکی لەناکاو وازی لە تەختی شاهانە هێنا، بەڵام وەکو سوڵتانێك و جێگرەوەیەکی ویلایەتی کیلانتان مایەوە.

Image result for king sultan muhammad v wedding

Image result for oksana voevodina

ژ.ن