نەڤید زەردی وەرەوەی بڵاوکردەوە

2019-07-17

7036 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "وەرەوە" بڵاوکردەوە.

ئەم ئێوارە نەڤید نوێترین کاری هونەریی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.

گۆرانیی "وەرەوە" تێکستی رەنج سەنگاوییە، میلۆدیی نەڤید زەردی و میوزیک و پڕۆدیوسەر دیکۆیە.

ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیی "وەرەوە"ی نەڤید زەردی لە دەرهێنانی ڤیکتۆر و مەزڵومە، فامەس پڕۆدەکشن کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە.

نەڤید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، توانیوویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، جگە لە کۆنسێرت و ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە.

ئ.ل