پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

2019-06-19

82619 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

 ئەمڕۆ دەبێت کار بە بیرۆکەکانت بکەیت و سوود لە پەیوەندییە کۆمەڵایتەییەکانت و پیشەییەکانت وەربگریت بۆ ئەنجامدانی چالاکییە پیشەییە گرنگەکانت.

دۆخێکی ورد و ناخۆشە و پێویستی بەوەیە کە زیاتر گرنگی بە هەندێك بابەت بدەیت، لە ئەمڕۆدا وتوێژی توند لەگەڵ هیچ کەسێك مەکە بەتایبەت هاوبەشی ژیانت و باسی بابەتە هەستیارەکان مەکە کە ئەگەری هەیە هەستی بریندار بکات.

هەندێك بڕیاری پیشەیی گرنگ دەدەیت، کاریگەریت لەسەر هاوپیشەکانت دەبێت و پۆستێكی گرنگت پێدەدرێت، قەرەبووی ئەو کاتانە دەکەیتەوە کە بە فیڕۆت دابوون و سوودت لێ وەرنەگرتبوون.

تووشی دڵەراوکێ و قەلەقی دەبیت و هەست دەکەیت گۆڕانکارییەکان درێژە دەکێشن لە هەندێك لایەنی سۆزداریتدا، لە هەمان کاتدا بڕیاری لەناکاو دەدەیت و هەندێك هەنگاوی بەپەلە دەبێیت کە هەمووان سەرسام دەکات.

رێگەی نوێ تاقیبکەرەوە بۆ گەشتن بە ئامانجەکانت بەجۆرێك دڵنیابیت لەوەی ئەم رێگەیانە باشترینن بۆتۆ، ئەگەر نەتتوانی باشترین بڕیار بدەیت ئەوا رێنمایی لە پسپۆڕێك وەربگرە.

ئەمڕۆ دەکرێت رووبەرووی هەندێك کێشە ببیتەوە لەگەڵ هاوپیشەکانتدا کە بە شێوەیەکی ناخۆش رەفتار دەکەن، باشتروایە ئارامبگریت و بە رێگەی دیکە چارەسەری کێشەکان بکەیت.

تۆ تا دەتوانیت چاوپۆشی لە هەڵەکانی خۆشەویستەکەت دەکەیت و بە تەواوی هەموو رووبەڕووبوونەوەیەك دوادەخەیت، ئەمەش یارمەتیتان دەدات دووربن لە کێشە و بۆ ژیان پێبکەنن.

لە ئەمڕۆوە بڕیار بدە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت  بۆ ئەوەی دوای کارکردن و ماندووبوون بتوانیت چێژ لە ژیان و خۆشییەکان وەربگریت و دووربکەویتەوە لە فشارەکان.

بەخت یاوەرت دەبێت و رۆژێکی گونجاوە بۆت تا بتوانیت کارەکانت یان توێژینەوەکانت بەباشترین شێوە ئەنجام بدەیت، هەروەها سوود لەم دۆخە دەبینیت بۆ بەجێهێنانی هەندێك کاری دواکەوتوو.

ئەمڕۆ باسی بابەتێکی تایبەتیی ئاڵۆز دەکەیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا کە ماوەیەکی زۆرە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و هەوڵتداوە لێی رابکەیت، لە ئێستادا چیتر پێویست بە راکردن ناکات چونکە ئەو هاوکار و پشتگیرت دەبێت.

جوڵە و وزە و چالاکیت زیاد دەکات و کۆتایی بەو کێشانە دەهێنیت کە لەگەڵ خۆشەویستەکەت تووشت بوون، توانای ئەوەت هەیە باشترین چارەسەرەکان بدۆزیتەوە و خۆشەویستەکەتی پێ قایل بکەیت.

لە رووی پیشەییەوە یاری بە ئاگر مەکە و هیچ سەرکێشییەك مەکە بەتایبەت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە پلە و پۆستیان لە تۆ بەرزترە، چونکە بەو جۆرە تەنها زیان بە خۆت دەگەیەنیت.

ژ.ن