ڤیدیۆ.. دیمەنی هێرشکردنی قڕشێکی گەورە بۆ سەر بەلەمێک

2019-05-25

15914 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکێک و کوڕەکەی لە کاتی ماسی گرتندا بە ڤیدیۆ دیمەنێکی ترسناکی هێرشی قڕشێکی سپی گەوەرەیان بۆ سەر بەلەمەکەیان تۆمار کردووە.

لە بابەتێکدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ناوچەی یۆرک پێنینسولای وڵاتی ئوسترالیا گیراوە.

 لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئارۆن پیکارسکی و باوکی لەسەر بەلەمەکەیان ڕاوی ماسییان دەکرد کاتێک لە ناکاو قڕشێکی سپی گەورە دەستی کردبوو بە گەستنی بەلەمەکەیان لە چەند شوێنیکی جیاوازەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، قڕشەکە تەرکیزی لەسەر سەبەتەیەکی پڕ لە بیرە بووە و کاتێک بە گەستن نەیتوانیووە سەبەتەکە ببات، چووەتە ژێر بەلەمەکە و بە لووتی کێشاویەتی بە بنی بەلەمەکە بۆ ئەوەی سەبەتەکە بجوڵێنێت.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

ز.ن