سەرنووچە:

لیژنەیا ڤەکولینا بوویەرا نەخوشخانا دەرئەنجامێن ڤەکولینێ راگەهاندن

فۆتۆ: 
2020-08-07

278 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەیا ڤەکولین و دیفچوونا بوویەرا روژا ٣ێ تیرمەهێ نەخوشخانەیا رزگاری ل هەولێرێ دەرئەنجامێن ڤەکولینان بەلاڤکرن و راگەهاند، چەند کیموکاسیێن کارگیری و کێم خەمید دەواما فەرمانبەرێن نەخوشخانێ و دابینکرنا ئۆکسجینا شل هەبوون، بریاردایە ئیجرائاتان وەربگرن هەیا دووبارە نەبن.

١. له‌‌ رۆژی ٣٠\٧\٢٠٢٠ به‌‌هۆی دواكه‌‌وتنی گه‌‌یشتنی ئۆكسجینی شل له‌‌لایه‌‌ن ئه‌‌و كارگه‌‌یه‌‌ی گرێبه‌‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی كردووه‌‌ بۆ نه‌‌خۆشخانه‌‌ی رزگاری بۆ ماوه‌‌یه‌‌ك ئۆكسجینی شل نه‌‌ماوه‌‌ و ده‌‌ستبه‌‌جێ ئه‌‌م بۆشاییه‌‌ به‌‌ ئۆكسجینی قه‌‌نینه‌‌ پڕكراوه‌‌ته‌‌وه‌‌ و هیچ نه‌‌خۆشێك له‌‌م ماوه‌‌یه‌‌دا كێشه‌‌ی نه‌‌بوونی ئۆكسجینی نه‌‌بووه‌‌، ئه‌‌وه‌‌ی روویداوه‌‌ به‌هۆی گواستنه‌‌وه‌‌ی قه‌‌نینه‌‌ی زۆر له‌‌ لایه‌‌ن كارمه‌‌ندانی نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ بۆ ژووره‌‌كان كه‌‌شێكی وه‌‌ها له‌‌لایه‌‌ن كه‌‌س و كاری نه‌‌خۆشه‌‌كان دروست بووه‌‌ كه‌‌ ئۆكسجین نه‌‌ماوه‌‌ و ئه‌‌وه‌‌ش وایكردوه‌‌ له‌‌م چه‌‌ند كاتژمێره‌‌دا، خه‌‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه‌‌ و قه‌‌ڵه‌‌باڵغیه‌‌كی زۆر له‌‌ناو نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ دروست بووه‌.

٢. به‌‌داخه‌‌وه‌‌ به‌‌شێكی ده‌‌زگاكانی ڕاگه‌‌یاندن به‌‌ ئامانج و بێ ئامانج ئه‌‌م دۆخه‌‌یان قۆستۆته‌‌وه‌‌ و به‌‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌‌وه‌یه‌‌ك وایان پیشانداوه‌‌ كه‌‌ له‌‌م رۆژه‌‌دا ١٨ كه‌‌س له‌‌به‌‌ر بێ ئۆكسجینی مردوون، به‌‌ڵام به‌‌ درێژایی رۆژی ٧/٣٠ چوار كه‌‌س گیانیانله‌‌ده‌‌ستداوه‌‌ و دوای لێكۆڵینه‌‌وه‌‌ و به‌‌ دواداچوونی ورد ده‌‌ركه‌‌وت ئه‌‌م نه‌‌خۆشانه‌‌ كه‌‌ گیانیانله‌‌ده‌‌ستداوه‌‌ ئۆكسجینیان لێنه‌‌بڕاوه‌‌ و كێشه‌‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌‌بووه‌‌ و پێش ئه‌‌و روداوه‌‌ دۆخی ته‌‌ندروستیان به‌‌ھۆی توندى نه‌‌خۆشیه‌‌كه‌‌یان ناجێگیربووه‌.‌

٣. سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ چاكنه‌‌كردنه‌‌وه‌‌ی كارگه‌‌ی ئۆكسجینی نه‌‌خۆشخانه‌‌ی رزگاری، به‌‌هۆی ئه‌‌وه‌‌ی سیسته‌‌می دابه‌‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابوو نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ پێویستی پێ نه‌‌بووه‌‌، به‌‌ڵام دوای ئه‌‌وه‌‌ی ژماره‌‌ى نه‌‌خۆشه‌‌كانی كۆرۆنا له‌‌ ماوه‌‌یه‌‌كی كورت زۆر زیادیكردوه‌‌ و پێویستی له‌‌سه‌‌ر ئۆكسجین زیاتر بووه‌‌، به‌ڕێوه‌‌به‌‌رایه‌‌تی گشتی ته‌‌ندروستی هه‌‌ولێر له‌‌رێكه‌‌وتی ٤\٧\٢٠٢٠ گرێبه‌‌ستی له‌‌گه‌‌ڵ كۆمپانیا كردووه‌‌ بۆ چاككردنه‌‌وه‌‌ی كارگه‌‌كه‌‌ و بڕیاره‌‌ له‌‌ڕۆژی ١٠\٨\٢٠٢٠ ته‌‌واو ببێت و كارگه‌‌كه‌‌ ده‌‌ستبه‌‌كاركردن بكاته‌‌وە.  ‌

٤. لیژنه‌‌كه‌‌ له‌‌ ئه‌‌نجامی لێكۆڵینه‌‌وه‌‌ گه‌‌یشته‌‌ چه‌‌ند كه‌‌م و كوریه‌‌كی كارگێری و كه‌‌مته‌‌رخه‌‌می ده‌‌وامی فه‌‌رمانبه‌‌رانی نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ و كێشه‌‌ی ئه‌‌منیه‌‌تی نه‌‌خۆشخانه‌‌كه‌‌ و كه‌‌موكوڕی له‌‌ گرێبه‌‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌‌دیكرد، له‌‌ كۆبوونه‌‌وه‌‌یه‌‌كدا به‌‌ سه‌‌رپه‌‌رشتی جه‌‌نابی سه‌‌رۆكی حكومه‌‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ ڕێگرتن له‌‌ دوباره‌‌بوونه‌‌وه‌‌ى ئه‌‌و جۆره‌‌ روداوانه‌‌ و رێكاری به‌‌په‌‌له‌‌ش بۆ چاره‌‌سه‌‌ری كێشه‌‌كان بگیرێته‌‌به‌‌ر.

٥. له‌‌ كاتێكدا نه‌‌خۆشخانه‌‌ى ڕزگارى زۆر له‌‌قه‌‌باره‌‌ی خۆی زیاتر نه‌‌خۆشی لێ بووه‌‌، ئه‌‌مه‌‌ش هۆكارێكی تری سه‌‌ره‌‌كی دروست بوونى ئه‌‌و دۆخه‌‌ بووه‌‌ و نه‌‌توانراوه‌‌ وه‌‌ك پێویست كۆنترۆڵی ره‌‌وشه‌‌كه‌‌ بكرێت، هه‌‌ر له‌‌سه‌‌ر ئه‌‌و بنه‌‌مایه‌‌ش بڕیاردرا، نه‌‌خۆشخانه‌‌ی رۆژئاوا ته‌‌رخان بكرێت بۆ نه‌‌خۆشه‌‌كانی كۆرۆنا وه‌‌ك به‌‌شێك له‌‌ چاره‌‌سه‌‌ری ئه‌‌و لۆده‌‌ زۆره‌‌ی له‌‌سه‌‌ر نه‌‌خۆشخانه‌‌ی رزگاری دروست بووه‌.