سەرنووچە:

وەزارەتا پەروەردە: هەر قوتابیەک توشی کۆرۆنایێ بیت دکاریت د دەمەکێ دی دا تاقیکرنێ بکەت

فۆتۆ: 
2020-08-04

1534 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتا پەروەردێ چەند بڕیارێن نوو دەرکرن و تێدا ھاتیە، ھەر قوتابیەک و خۆاندەکارەک تووشی ڤایرۆسێ کۆرۆنایێ ببیت، دکاریت د دەمەک دی دا تاقیکرنا خۆ بکەت.

دەقێ ڕاگەهاندنێ:

١.تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ی بنەڕەتی هەتا ١١ی ئامادەیی، قۆناغەناکۆتاکانی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ٨ی ٢٠٢٠ بە پەیڕەکردنی سەرجەم رێکارە تەندروستییە پێویستەکان ئەنجامدەدرێن. لە هەمانکاتدا دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەکان بە ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەر پارێزگایەک.

٢.هەر قوتابی و خوێندکارێکی قۆناغەناکۆتاکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، بە مەرجێک بە راپۆرتی پزیشکی پشتراست کرابێتەوە، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کە لە کاتێکی گونجاودا و بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاقیکردنەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارە توشبووانە ئەنجامبدەنەوە.